کۆمیسیۆنی تەلفیقی مەجلیس لەگەڵ بەرز بوونەوەی نرخی بەنزین نییە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- نوێنەری سەردەشت و پیرانشار و ئەندامی کۆمیسیۆنی تەلفیقی پرۆژەیاسای بووجەی ساڵی ٩٧ باس لە دژایەتیی ئەندامانی ئەو کۆمیسیۆنە لەگەڵ بەرز بوونەوەی نرخی مادە سووتەمەنییەکان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،، ڕەسووڵ خزری لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری یانەی میللەت ئاماژە دەکاتە پرۆژەیاسای بووجەی ساڵی ٩٧ و دەڵێت: ئەوڕۆ (شەممە ١٦ی بەفرانبار) تەبسەرەی ١٨ لە کۆمیسیۆندا لێکدرایەوە کە تێیدا هاتووە دەوڵەت مافی ئەوەی هەیە تێکڕای داهاتی لێکەوتە لە جیاوازیی نرخی سووتەمەنی و مادە وزەدارەکان لە ساڵی ٩٧ لەگەڵ ساڵی ٩٦ بڕژێنێتە حەسابێکی تایبەتی خەزێنەی وڵات و ئەمەش واتا بەرز بوونەوەی نرخی بەنزین بۆ ١٥٠٠ تمەن و گران بوونی ١٠٠ تمەنیی گازۆڵ.

ناوبراو زیاتر دەشڵێت: پێشنیاری لابردنی بەشە بەرز بوونەوەی نرخی بەنزین لەلایەن جەنابی فەلاحەت پیشە و بەندەوە ئاراستە کرا و ئەندامانی کۆمیسیۆن پەسندیان کرد و چیدی دەبێ چاوەڕێی گۆڕەپانی مەجلیس بین تاوەکوو بزانین لەوێش لابردنی ئەم بەشە پەسند دەکرێت یان نا.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10185

Your Comment

You are replying to: .
captcha