پارێزگاری که‌رکووک: ئاماده‌بوونی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کان، ئاسایشی عێراق تێک ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارێزگاری که‌رکووک ده‌ڵێت: به‌شداریی پێشمه‌رگه‌ و هه‌ر هێزێک له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌ ڕه‌وتی پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان، سه‌ره‌تای تێکدانی ئاسایشی عێراقه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاکان سه‌عید جبووری، پارێزگاری که‌رکووک له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ که‌رکووک یه‌ک له‌و پارێزگا‌ گرینگانه‌یه‌ که‌ ئیتنیکی جۆراوجۆری تێدایه‌ و ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ئێستا سه‌قامگیره‌ و ئاسایشێکی بێ وێنه به‌ خۆوه‌ ده‌بینن.

ناوبراو هه‌روه‌هاش جه‌ختی کرده‌وه‌ عه‌ره‌ب و تورکمان دژ به‌ به‌شداریی پێشمه‌رگه‌ و هه‌موو هێزێکی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵن بۆ ڕه‌وتی پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان.

جبووری وتیشی: ئه‌وه‌ هه‌وڵێکه‌‌ بۆ تێکدانی ئاسایشی عێراق.

ناوبراو زیادیشی کرد: دامه‌زراندنی هێزێکی پێکهاتوو له‌ هه‌موو ئیتنیکه‌ عێراقییه‌کان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ بۆ پاراستنی ئاسایشی پارێزگای که‌رکووک پێشوازیی هه‌موو ئیتنیکه‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌ی به‌دوادا ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌ پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10177

Your Comment

You are replying to: .
captcha