به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، توێژینگه‌ی Global Risk Insights له ڕاپۆرتێکدا دۆخی هه‌ندێ له پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له ساڵی 2018ی لێک داوه‌ته‌وه. پارتی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا یه‌کێک له پارته کوردییه‌کانه که دۆخه‌که‌ی له ئه‌مساڵی زایینی‌دا لێک دراوه‌ته‌وه.
کریس سۆلۆمۆن شرۆڤهوانێکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌و ڕاپۆرته‌دا له باره‌ی پارتی کوردیی PYD وتوویه‌تی ئه‌و پارته کوردییه که له باری سیاسی و سه‌ربازییه‌وه له لایه‌ن ئه‌مریکاوه پاڵپشتی کراوه توانیویه‌تی چه‌ندین ناوچه له درێژاییی ڕووباری فورات له سووریا بخاته ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه. ئه‌و پارته به دامه‌زراندنی لقی ژنان توانی پاڵپشتیی وڵاتانی ڕۆژئاوا وه‌ده‌ست بێنێت و مه‌شرووعییه‌ت وه‌ربگرێت.
به نووسینی کریس سۆلۆمۆن، پارتی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا له ساڵی نوێی زایینی له نێوان په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا، ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا هاوسه‌نگی دروست ده‌کات و هه‌وڵ ده‌دات درێژه به کۆنتڕۆڵی به سه‌ر ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات له سووریا و کێڵگه نه‌وتییه‌کانیدا بدات.
ئه‌و شرۆڤه‌کاره‌ی پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێی وایه به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ئه‌مریکا له ساڵی 2018 به‌ڵێنه‌که‌ی بۆ کۆتایی هێنان به ناردنی چه‌ک بۆ کورده‌کانی سووریا جێبه‌جێ ناکات و PYD دڵنیا ده‌بێت به تواناییه‌کانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و تورکه‌کان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment