به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فیناڵی کێبه‌رکێی باسکه‌ی خولی نایابی کچانی یانه‌کانی وڵات ڕۆژی ڕابردوو 15ی به‌فرانبار به سه‌رکه‌وتنی نوێنه‌ری کوردستان له سنه کۆتایی پێهات.
تیرۆژی کوردستان، "پیروان شهدای خورگو"ی بندرعباس، "سپنتا" و "سلامی"ی تاران چوار تیمێک بوون که توانیویان بێنه فیناڵ و بۆ چوون بۆ کێبه‌رکێی سووپه‌رلیگی وڵات له هۆڵی ئازادیی سنه‌دا پێکه‌وه کێبه‌رکێیان کرد.
له‌و کێبه‌رکێیانه‌دا تیمی تیرۆژی کوردستان به دۆڕاندنی تیمه‌کانی "پیروان شهدای خورگو"ی بندرعباس و "سلامی"ی تاران بووه یه‌که‌م و "پیروان شهدای خورگو"ی بندرعباس پله‌ی دووهه‌م و "سلامی"ی تاران پله‌ی سێهه‌می مسۆگه‌ر کرد.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ خولی کۆتاییی کێبه‌رکێی باسکه‌ی خولی نایابی کچانی یانه‌کانی وڵات ڕۆژانی 13 تا 15ی به‌فرانبار له هۆڵی ئازادیی سنه‌دا به‌ڕێوه چوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment