به‌رزه‌باڵاکانی کوردستان بۆ سووپه‌رلیگی ئێران سه‌رکه‌وتن

به‌شی کوردستان- کچه‌ به‌رزه‌باڵاکانی تیمی تیرۆژی کوردستان له‌ کۆتاییی فیناڵی کێبه‌رکێ باسکه‌ی خولی نایابی کچانی وڵات که‌ له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو توانیان نوێنه‌ری تاران بدۆڕێنن و ببنه‌ یه‌که‌م و بۆ سووپه‌رلیگی ئێران سه‌رکه‌ون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فیناڵی کێبه‌رکێی باسکه‌ی خولی نایابی کچانی یانه‌کانی وڵات ڕۆژی ڕابردوو 15ی به‌فرانبار به‌ سه‌رکه‌وتنی نوێنه‌ری کوردستان له‌ سنه‌ کۆتایی پێهات.

تیرۆژی کوردستان، "پیروان شهدای خورگو"ی بندرعباس، "سپنتا" و "سلامی"ی تاران چوار تیمێک بوون که‌ توانیویان بێنه‌ فیناڵ و بۆ چوون بۆ کێبه‌رکێی سووپه‌رلیگی وڵات له‌ هۆڵی ئازادیی سنه‌دا پێکه‌وه‌ کێبه‌رکێیان کرد.

له‌و کێبه‌رکێیانه‌دا تیمی تیرۆژی کوردستان به‌ دۆڕاندنی تیمه‌کانی "پیروان شهدای خورگو"ی بندرعباس و "سلامی"ی تاران بووه‌ یه‌که‌م و "پیروان شهدای خورگو"ی بندرعباس پله‌ی دووهه‌م و "سلامی"ی تاران پله‌ی سێهه‌می مسۆگه‌ر کرد.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ خولی کۆتاییی کێبه‌رکێی باسکه‌ی خولی نایابی کچانی یانه‌کانی وڵات ڕۆژانی 13 تا 15ی به‌فرانبار له‌ هۆڵی ئازادیی سنه‌دا به‌ڕێوه‌ چوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10160

Your Comment

You are replying to: .
captcha