فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌ییی سۆرناوا لە ده‌ڕه‌شار به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌شی ئیلام- مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵ فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌ییی "سۆرناوا" له‌سه‌ر ته‌وه‌ری مۆسیقای نه‌ریتی و خۆجێیی به‌ میواندارێتیی شاری ده‌ڕه‌شاری سه‌ر به‌ ئیلام به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بڕیارده‌ری ئه‌و فێستیڤاڵه‌ مۆسیقایییه‌ له‌وباره‌وه‌ به‌ کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: فێستیڤاڵی مۆسیقای "سۆرناوا" له‌ ڕۆژانی 5، 6 و 7ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵ به‌ هاوکاریی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای ئیلام، ئیداره‌ی ئیرشادی ئیسلامیی شاری ده‌ڕه‌شار، ئه‌نجومه‌نی مۆسیقای پارێزگای ئیلام و ئه‌نجومه‌نی مۆسیقای شاری ده‌ڕه‌شار به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

مه‌نووچێهر ته‌ته‌ری جه‌ختی کرده‌وه‌: فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌ییی سۆرناوا له‌ دوو به‌شی سۆرناژه‌نی و ئاراسته‌کردنی وتار به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و دوایین ده‌رفه‌ت بۆ ناردنی به‌رهه‌مه‌کان بۆ ئه‌و فێستیڤاڵه‌ 25ی ڕێبه‌ندان ده‌بێت.

ناوبراو وتیشی: ناردنی به‌رهه‌م بۆ ئه‌و فێستیڤاڵه‌ به‌ سێ شێوه‌ مومکین ده‌بێت که‌ هۆگران ده‌توانن به‌رهه‌مه‌کانیان بۆ ناونیشانی پارێزگای ئیلام، شاری ده‌ڕه‌شار، سندۆقی پۆستی 174 بنێرن و یان بۆ ئیمه‌یلی Sornave.96@gmail.com یان ناونیشانی تێلێگرامیی @Sornava96 ڕه‌وانه‌ بکه‌ن.

له‌ درێژه‌دا بڕیارده‌ری ئه‌و فێستیڤاڵه‌ مۆسیقایییه‌ ئاماژه‌ی به‌ به‌رنامه‌ لاته‌کییه‌کانی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ کرد و جه‌ختیشی کرده‌وه‌: ڕێزگرتن له‌ سۆرناژه‌نانی پێشه‌نگ، کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕی به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستایانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڕێوه‌ بردنی وۆرکشاپی فێرکاری، پێشکه‌ش کردنی مۆسیقای خۆجێیی سیمره‌، پێشکه‌ش کردنی مۆسیقای نه‌ریتی و ته‌ک‌ژه‌نیی سازه‌ بادییه‌کان و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌ چوونی ئۆردووی گه‌شتیاری له‌ به‌رنامه‌ لاته‌کییه‌کانی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10143

Your Comment

You are replying to: .
captcha