به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی که‌شناسیی جیهانی پێشبینی ده‌کات شه‌پۆله‌که له باشووری کوردستان خاو بێته‌وه و کاریگه‌رییه‌کانی که‌متر ببنه‌وه، به‌راورد له‌گه‌ڵ باکووری کوردستان و ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌وتوونه‌ته سه‌ر ده‌ریای نێوه‌ڕاست.
ئه‌و شه‌پۆله‌ی که له ده‌ریای نێوه‌ڕاسته‌وه هه‌ڵی کردوووه چه‌ندین وڵاتی گرتۆ‌ته‌وه و ئاراسته‌کانی به‌و جۆره‌یه که به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات و باشووری ئه‌و ده‌ریایه له جووڵه‌دایه.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌کان رۆژی 15ی به‌فرانبار شه‌پۆله‌که ده‌گاته ئیسرائیل، لوبنان، سووریا و تورکیا؛ تووندیی شه‌پۆله‌که له‌م وڵاتانه به‌هێزه و کاریگه‌ری زۆری ده‌بێت. رۆژی 16ی به‌فرانباریش ده‌گاته باشووری کوردستان و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ڵام له تووندییه‌که‌ی که‌م ده‌بێته‌وه، کاریگه‌ری له‌سه‌ر رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریاش ده‌بێت.
رۆژی 17ی به‌فرانباریش شه‌پۆله‌که ده‌گاته باکوور و باکووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران. رۆژانی دواتر شه‌پۆله‌که ده‌گاته ئه‌فغانستان و کاریگه‌رییه‌که‌ی له سه‌ر باشووری کوردستان به ته‌واوه‌تی نامێنێت.
له لایێکی دیکه‌وه ته‌وژمێکی به‌هێزی سه‌رما و سۆڵه و بارانبارین له ناوچه‌كانی به‌لقان ڕوو له به‌شێک له باكووری كوردستان ده‌کات وه‌ک پارێزگاكانی جۆڵه‌مێرگ، وان، به‌دلیس، قارس، ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌رده‌خان و به‌شی رۆژئاوای توركیا، كه ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌دیرنه و كڕكڵارئێلی ده‌گرێته‌وه و کاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر پله‌كانی گه‌رما.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی که‌شناسیی توركیا ده‌ڵێت: له ناوچه‌که به‌فر و باران به تێکه‌ڵی ده‌بارێت. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 4 پله و نزمترین پله‌ش 11 پله‌ی ژێر سفر ده‌بێت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوودا ئاسمانی ناوچه‌كه به‌گشتی ساماڵ و كه‌مێک هه‌وراوی بێت. شه‌پۆله‌که له باشووری رۆژئاواوه به‌خێراییێكی كه‌م هه‌ڵ ده‌كات و ناوبه‌ناو خێراییه‌كه‌ی زیاد ده‌كات.
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاندوووه، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ئاسمان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت و ئه‌گه‌ری باران و به‌فرێكی كه‌م هه‌یه.
كه‌شناسیی هه‌رێمی کوردستان باری که‌شوهه‌وای دوو رۆژی داهاتووی بڵاو کردۆ‌ته‌وه و تێیدا پێشبینی ده‌کات له چه‌ند ناوچه‌یێکی هه‌رێمی کوردستان به‌فر ببارێت، به‌و هۆیه‌ش پله‌کانی گه‌رما بۆ سفری سه‌دی داده‌به‌زن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment