کوردپرێس- بەپێی هەواڵێكی بی بی سی، میکایل وڵف، نووسەری كتێبی "ئاگر و توڕەیی Fire and Fury)) ڕایگەیاندووە كتێبەكەی لەئەنجامی چاوپێکەوتن لەگەڵ٢٠٠كەس نووسیوە.
لای خۆیەوە ترەمپ نووسینەکانی ناو کتێبەکەی بە "ناراست " لەقەڵەم داوە، بەڵام وڵف ئەوە ڕەت دەكاتەوە.
وڵف لە کتێبەکەیدا رایگەیاندوووە" باری دەروونیی ترەمپ بەرەو ناجێگیری دەڕوات"، بەڵام رێکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەوەی ڕەت كردۆتەوە.
سەرەڕای هەوڵێکی زۆری ترەمپ بۆ رێگری كردن لە بە چاپ گەیاندنی کتێبەکە، بەڵام زۆر بەزوویی كتێبەكە لەناو خەڵکدا بڵاو بوویەوە.
هەروەها پارێزەرە تایبەتەکانی ترەمپ هەوڵی رێگریی بڵاو بوونەوەی کتێبەکە دەدەن لەناو کۆشکی سپیدا و دەڵێن" کتێبەکە پڕە لە زانیاریی ناڕاست و نادروست."
ترەمپ سەبارەت بە کتێبەکە ڕایگەیاندوووە: "هەوڵێکی میدیاکانە بۆ ئەوەی زیان بە ناوبانگم بگەیەنن، وا باشترە هەوڵ بدەن لە دەنگدانەکاندا سەربکەون.جێگای داخە!"
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment