بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی پێنج‌شەممە 4ی جانیڤێریی 2018 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پێشوازیی کرد لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و کونسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر و کۆ بوونەوە.
ماڵپەری سەرۆکایەتیی حکومەت ئاماژەی بەوە داوە "لە کۆبوونەوەکەیاندا نێچیرڤان بارزانی و دۆگلاس سیلیمان جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە، پێویستە ئه‌و ئارامییه‌ی دوای گرژییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد دروست بوووه، زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت، بۆ ئەوەی زه‌مینه بۆ گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددی، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق، بڕه‌خسێنرێت".
ماڵپەرەکە باسی لەوەش کردوووە " لە کۆبوونەوەکەدا، هەنگاوەکانی پێكهێنانی لیژنەیێک له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ سەردان کردنی بەغدا و پێداچوونه‌وه به لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستاندا باس كراوە".
ماڵپەری سەرۆکایەتیی حکوومەت وتووشیەتی "باڵوێزی ئەمریکا داوای لە سەرۆکی حکوومەتی هەریم کردوووە کە هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكەنەوە تا هه‌نگاوی زیاتر به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بنرێن".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment