بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی لە لێدوانێک بۆ "عین العراق نیوز" دەڵێت: ئەوەی ئێستا لە بەغدا باسی لێوە دەکرێت سەردانی شاندێکی سیاسی – پارلەمانیی کوردە کە بڕیار وایە لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکانی پارلەمانی عێراق دابنیشێت و وتووێژ بکات و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەژمار ناکرێت.
حەدیسی جەختی لەوەش کردەوە بە فەرمی سەبارەت بە دیداری ئەو شاندە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق شتێک ڕانەگەیێندراوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment