ئەو شاندەی کورد سەردانی بەغدای کردووە نوێنەری هەرێم هەژمار ناکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق وتی: ئەو شاندەی کورد کە بۆ بەغدا سەفەری کردووە شاندێکی سیاسییە و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی لە لێدوانێک بۆ "عین العراق نیوز" دەڵێت: ئەوەی ئێستا لە بەغدا باسی لێوە دەکرێت سەردانی شاندێکی سیاسی – پارلەمانیی کوردە کە بڕیار وایە لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکانی پارلەمانی عێراق دابنیشێت و وتووێژ بکات و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەژمار ناکرێت.

حەدیسی جەختی لەوەش کردەوە بە فەرمی سەبارەت بە دیداری ئەو شاندە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق شتێک ڕانەگەیێندراوە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10114

Your Comment

You are replying to: .
captcha