بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی ئینگلیزی زمانی عەرەب نیووز لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێت تورکیا هەوڵ دەدات بە کۆ کردنەوەی 30 گرووپی سەربزێو لە سووریا هێزێکی نوێ پێکبێنێت کە جێگای ئەرتەشی ئازاد بگرێتەوە. ئەو گرووپانە کە پێشتر لە ژێر فەرمانی ئەرتەشی ئازاددا چالاکییان دەنواند بە پشتگیریی تورکیاوە بوونەتە ئەرتەشی نەتوەیی و سەرکردەشیان جەواد ئەبووخەتابە. کە بەشێک لە ئەرکی ئەو گرووپە بەرانگاربوونەوە هەمبە PKKیە.
ئەو ماڵپەڕە دەنووسێت ئەو هێزە نوێیە 22000 ئەندامی هەیە و یەکێک لە هەوڵەکەنی ئەنجامی ئۆپەراسیۆن دژی YPGیە لە کانتۆنی کۆبانی لە باکووری سووریا.
عەلی سەمین بە ماڵپەڕی ئینگلیزی زمانی عەرەب نیووزی وتووە ئامانجی تورکیا لە پێکهێنانی ئەو هێزە دروست کردنی جێگرێکە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و ئامانجی دیکەشی تەڤڵ بوونی ئەو کوردانەیە کە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەلن.
ئەو کارناسە زیادی کرد: ژمارەیێکی هۆز و عەشیرەی کورد لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی YPGدا دەژین کە تورکیا دەیهەوێت ڕایان بکێشێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment