وه‌زاره‌تی ئیتیلاعاتی ئێران له‌ سه‌ر پێکدادانه‌که‌ی پیرانشار ڕاگه‌یێندراوێک ده‌ر ده‌کات

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- پاش پێکدادانه‌که‌ی شاری پیرانشار وه‌زاره‌تی ئیتیلاعات ڕوون کردنه‌وه‌یێکی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاو کرده‌وه‌.

کوردپرێس- ده‌قی ڕوون کردنه‌وه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ئیتیلاعات به‌م شێوازه‌یه‌:

خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی ئێران ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ تیمێکی چه‌کداری تیرۆریستی که‌ به‌نیار بوون ته‌قینه‌وه‌ بکه‌ن و خه‌ڵکی بێ تاوان بکوژن و توندوتیژیی ئه‌م دواییه‌ په‌ره‌ پێی بده‌ن له‌ شاری پیرانشار که‌وتنه‌ ژێر چاودێریی هه‌واڵگری و کاتی ده‌ست به‌سه‌ر کرانیان خانمێکی گوندنشینیان کرده‌ قه‌ڵغان و مشتیان له‌ هێزی نێردراو گرت که‌ له‌و پێکدادانه‌شدا سێ سه‌ربازی ئیمام زه‌مان شه‌هید کران.

له‌و پێکدادانه‌دا یه‌ک له‌ تیرۆریسته‌کان ده‌ست به‌سه‌ر کرا و چه‌ند که‌سی دیکه‌شیان بریندار کرد. هه‌روه‌هاش 5 چه‌کی کڵاشنیکۆف و مه‌خزه‌نی گوللە، چوار نارنجۆک و جلوبه‌رگ و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و ده‌فته‌رچه‌یێکی یادداشت که‌شف کرا که‌ پیلانی داڕێژراو بۆ ئاژاوه‌گێڕیی تێیدا نووسرابوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10105

Your Comment

You are replying to: .
captcha