به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس، خولی سێهه‌می ئوردووی تیمی نه‌ته‌وه‌ییی بۆکس به به‌شداریی 40 بۆکسۆر له ڕۆژی 16ی به‌فرانباره‌وه تا 18 ئه‌و مانگه به‌ڕێوه ده‌چێت.
فیدراسیۆنی بۆکس ناوی وه‌رزشوانه بانگهێشت کراوەکان بۆ ئوردووی تیمی نه‌ته‌وه‌ییی ڕاگه‌یاندوووه که ناوی محه‌مه‌د عه‌زیزی له بۆکانه‌وه له‌و لیسته‌دا هاتوووه.
عه‌زیزی له 27مین خولی کێبه‌رکێی بۆکسی پاڵه‌وانیی گه‌وره‌ساڵانی وڵات که چه‌ند مانگ پێش له سنه به‌ڕێوه چوو، پله‌ی یه‌که‌می وه‌ده‌ست هێنا.
ئه‌و بۆکسۆره بۆکانییه توانی بۆ سێهه‌مین ساڵی به‌رده‌وام میدالیای زێڕی نه‌ته‌وه‌یی له کێشی 91+ کیلۆگرام وه‌ده‌ست بێنێت.
عه‌زیزی به 21 به‌هاره‌وه لاوترین بۆکسۆری کێبه‌رکێ وڵاتانی ئیسلامی بوو که به‌هاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه چوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment