بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ساڵی 2018 بۆ هەر وڵاتێک بە یاری ئاگرین دەستیپێکردبێت بۆ ئیمارات بە دەستکەوت و نازناوی نوێ دەستیپێکرد، ئەمەش بە هۆی ئەوەی بورجی خەلیفە گەورەترین نمایشی میوزیکی و لێزەریی، نێوی چوووە نێو کتێبی گینسەوە.
دوبەی ئەم نازناوەی لە هۆنکۆنگ سەندەوە کە لە 2013 بە هۆی نمایشی لێزەری و میوزیکی لەسەر 46 هەزار و 641 مەتر دووجا بەدەست هێنا، لە کاتێکدا ئەوەی بورجی خەلیفە لەسەر 109 هەزار و 252 مەتری دووجا بەدەست هات.
ئیمارات بەوەشەوە نەوەستا، دوورگەی مەرجان لە ئیمارات بە هەڵدانی گەورەترین و زۆرترین یاری ئاگرین لە شەوی سەری ساڵدا ژمارەی پێوانەیی شکاند و نێوی چووە نێو کتێبی گینسەوە.
شەوی سەری ساڵی 2018 خێمەی ئیمارات لە دوورگەی مەرجان دوو هەزار و 200 مووشەکی یاری ئاگرینی کە هەریەکەیان 56 ئینج بەرین بوو هەڵدرانە ئاسمان، کۆی مووشەکە هاوێژراوەکانیش 15 هەزار پاوند یان شەش تۆن و 803 کیلۆگرام بوو.
هەریەک لە مووشەکەکان چوار مەتر لەنێو لمدا برابووە خوارەوە، ئەو یارییە ئاگرینانە لە لایەن کۆمپانیای گرووچی بۆ یارییە ئاگرینەکان دروست کرابوو، لە ئەمریکاوە گوازرایەوە ئیمارات و بە یاری ئاگرین دوورگەکەی ئیمارات ئاڵای وڵاتەکەی لە ئاسمان نەخشاند و ناویشی چووە کتێبی گینس .
ریکۆردی پێشوو بۆ ژاپۆن بوو، کاتێک ساڵی 2014 بە هەڵدانی هەزار و 204 مووشەکی یاری ئاگرین و کە هەریەکەیان فراوانییەکەی 48 ئینج بوو ناوی چوووە نێو کتێبی گینس.
سهرچاوه: ڕووداو
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment