هه‌رێمی کوردستان ڕازییە بە دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ عێراق و تورکیا

به‌شی جیهان- ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمز ده‌نووسێت: به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری کردن له‌ هاتوچۆی په‌که‌که‌ له‌ سنووری عێراق و تورکیا ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه‌ کە ناوچەی ئەمن دابمەزرێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمز له‌ ڕاپۆرتێکدا نووسیی: به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان که‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ باشتر کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ تورکیا پاش ڕووداوه‌کانی دوای ڕیفراندۆم چڕ کردۆته‌وه،‌ ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه‌ له‌گه‌ڵ دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ سنووری عێراق و تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ به‌ ئاسانی نه‌توانن له‌و سنووره‌ هاتوچۆ بکه‌ن و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن.

له‌ ڕاپۆرته‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمزدا هاتوووه‌: پاش دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیا ڕێگری له‌ هاتوچۆی خه‌ڵکی سڤیل بۆ ئه‌و ناوچانه‌ ده‌کرێت و له‌ ئه‌گه‌ری هاتوچۆی خه‌ڵکی سڤیل بۆ ئه‌و ناوچانه‌ وه‌کوو تیرۆریست له‌گه‌ڵیاندا مامه‌ڵه‌ ده‌کرێت.

واشنتۆن تایمز هۆکاری ڕه‌زامه‌ندیی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ سنووری تورکیا و عێراق به‌ هه‌وڵی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ باشتر کردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیا و دیکه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که‌ ده‌زانێت که‌ پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم به‌ره‌وڕووی ته‌نگه‌ژه‌ بوونه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10081

Your Comment

You are replying to: .
captcha