پاش سێ ساڵ له ‌داخستنی ڕێگه‌ی نێوان هه‌رێم و پارێزگای نه‌ینه‌وا كرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێک له ‌حكوومه‌تی خۆجێی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای كرد، ڕۆژی ڕابردوو ڕێگه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای نه‌ینه‌وا كراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش سێ ساڵ له ‌داخستنی ڕێگه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌یێک له ‌حكوومه‌تی خۆجێی نه‌ینه‌وا ڕۆژی چوارشه‌ممه/3ی جانیڤێری‌ هه‌رێمی كوردستان ڕێگه‌ی دهۆک و پارێزگای نه‌ینه‌وای كردۆ‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ گوێره‌ی میدیاكانی عێراق.

له‌ ساڵی2014 پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش به‌شێكی زۆر له ‌پارێزگای نه‌ینه‌وایان داگیر كرد، ڕێگه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ به ‌ڕووی هه‌رێمدا داخرا، ئه‌مڕۆش ڕێگه‌كه‌ كرایه‌وه‌ و هاووڵاتییان له‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌و پارێزگایه‌ هاتوچۆیان كرد.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10079

Your Comment

You are replying to: .
captcha