٤ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٠:٥١
ڤاكسینی دژه‌ ئالوده‌بوون داهێنرا

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا/ کوردی- زاناكانی ئه‌مریكا له‌ نوێترین داهێنانیاندا جۆرێک له‌ ڤاكسینیان بۆ چاره‌سه‌ری ئالوده‌بوون به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ دۆزییه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زاناكانی ناوه‌ندی ترریدی نیشتمانی بۆ پزیشكی سه‌ربازی له‌ ئه‌مریكا له‌ نوێترین داهێنانیاندا كه‌ له‌ ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌یێكی گه‌وره‌ له‌ گۆڤاری "Journal of Medicinal Chemistry" بڵاویان كردۆ‌ته‌وه‌ جۆرێک له‌ ڤاكسینیان به‌رهه‌م هێنراوه‌ كه‌ مرۆڤی ئالوده‌بوو به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.

هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌ باس كراوه‌ كه‌ ئه‌و ڤاكسینه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ كه‌سێک كه‌ ئالووده ‌بێت به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی وه‌ک تلیاک، هێرۆین، حه‌شیش و هه‌ر مادده‌یه‌كی قورسی‌تری هۆشبه‌ر كه‌ كه‌سی ئاڵوده‌بوو ڕزگار ده‌كات لێیان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌: دوای تاقی كردنه‌وه ‌و توێژینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر چه‌ندان كه‌سی ئالوده‌بوو ئه‌و ڤاكسینه‌ كاریگه‌ری باشی هه‌بوووه‌ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌ بۆ ده‌رمانه‌كه‌ زۆر باش بوووه‌.

سه‌رچاوه‌: PUKmedia

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10076

Your Comment

You are replying to: .
captcha