لێکدانه‌وه‌ی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تخانه‌کانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی ده‌ستی پێکرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: لیژنه‌ ته‌کنیکییه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدا لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دوو وه‌زاره‌تخانه‌ی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی لێک ده‌ده‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"دا ڕای‌گه‌یاند: لیژنه‌ ته‌کنیکییه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان لێکدانه‌وه‌ی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دوو وه‌زاره‌تخانه‌ی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یان ده‌ست پێکردوووه‌ و له‌مباره‌شه‌وه‌ دانووستانگه‌لێک سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ جێناکۆکییه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن ئه‌نجام دراوه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد چاره‌سه‌رکردنی پرسی سه‌ره‌کیی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ته‌نیا پاش هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڵبژاردنی ده‌وڵه‌تێکی نوێ له‌ هه‌رێمی کوردستان مومکین ده‌بێت.

زانا سه‌عید، به‌غدا به‌ به‌رپرسی دواکه‌وتنی ئه‌نجام‌دانی ئه‌و جۆره‌ گفتوگۆیانه ده‌زانێت‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ده‌نگی هه‌ندێک له‌ قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی عێراق.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ته‌نیا هه‌ندێک پرسی بچووک پێش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕێگای گفتوگۆی‌ نێوان به‌غدا- هه‌ولێره‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10075

Your Comment

You are replying to: .
captcha