دوو نرخی کردنی به‌نزین چاره‌سه‌رێکی گونجاوه‌

به‌شی ئێران- ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمیسیۆنی وزه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ نرخی به‌نزین به‌ کوردپرێسی وتوووه‌: چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ پرسی سووته‌مه‌نی و نرخی به‌نزین ئه‌وه‌یه‌ به‌ دوو نرخی بکرێت.

حه‌سه‌ن به‌هرام نیا له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێری په‌رله‌مانیی کوردپرێسی وتوووه‌: دوو نرخی کردنی به‌نزین ده‌بێته‌ هۆی ده‌ستپێوه‌گرتن له‌ بڕانه‌وه‌ی ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌ و هه‌روه‌هاش به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ قاچاخ و هاورده‌کاریی به‌نزینیش که‌م ده‌کاته‌وه‌.

به‌هرام نیا جه‌ختی کرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر نرخی به‌نزین ببێته‌ نرخی پێشنیارکراو (1500 تمه‌ن) ئه‌وا‌ لێکه‌وته‌ی زۆری ده‌بێت بۆ چه‌ندین به‌رهه‌می دیکه‌ش. دیاره‌ هاووڵاتییان توانی کڕینی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یان نابێت و پاشان شوکی ئابووری و کۆمه‌ڵاتی، وه‌ستانی ئابووری و فه‌وتانی ده‌رفه‌تی ڕه‌خساندنی کاری به‌دوادا دێت.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا ئێستا ژێرخانی پێویست بۆ دوو نرخی کردنی به‌نزین ئاماده‌یه‌ و کارتی سووته‌مه‌نی چاره‌سه‌رێکی باشه‌ بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌. له‌ لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ په‌رله‌مان پرسی هه‌ڵکشانی نرخی به‌نزین په‌سه‌ند ناکات و ئه‌گه‌ری زۆره‌ که‌ نرخی به‌نزین نه‌گۆڕدرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10071

Your Comment

You are replying to: .
captcha