سەلیم جبووری: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لەدژی كوردستان هەڵدەوەشێنرێنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەلیم جبوری، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نووسراوێكی فەرمیی ئاراستەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق كردوووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانەی كە لەدژی هەرێمی كوردستان دەری كردوووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی چوارشەممە 3/1/2018، سەلیم جبووری، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە كۆنگرەیێكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕای گەیاند: "باوەڕم وایە لە حاڵەتی ئەوەی كە ئەنجامی ریفراندۆم سڕ کراوە، بۆیە ئەو بڕیارانەی كە دادگای فیدڕاڵی لەدژی هەرێمی كوردستان دەری كردوووە، پووچەڵ دەبێتەوە و دەگەڕێنەوە بۆ پێش 25/9/2017".

هاوكات جبووری، ئەوەشی خستە ڕوو: "كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەرێگەی لێژنەی پسپۆڕ و هونەرییەوە چارەسەر دەبن، هاوكات كێشەكان لەڕێگای دیالۆگەوە كۆتاییان پێدێت".

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشكراشی كرد، هەفتەی داهاتوو بۆ كردنەوەی دەرگای گفتوگۆكان شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەن.

دوای 25ی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو كە لەو رۆژەدا هەرێمی كوردستان ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی ئەنجام دا، دادگای فیدڕاڵیی عێراق چەند بڕیارێكی لەدژی هەرێمی كوردستان دەركرد.

سەرچاوە: باس نیوز

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10069

Your Comment

You are replying to: .
captcha