بەپێی هەواڵی کوردپرێس غوڵامعەلی خۆشڕوو لە نامەکەیدا نووسیویەتی: بە گوێرەی پەیڕەوی نێوخۆی ئێران و بەپێی نامە پێشوووەکەی خۆی کە 29ی جۆزەردانی 96 لە بارەی سیاسەتی تەداخولیی ئەمریکاوە نووسیبووم سەرنجتان بۆ دەستوەردانی ئەو وڵاتە لە کار و باری ناوخۆی ئێران ڕادەکێشم.
ناوبراو زیادی کردوووە: دەستوەردانی ئەمریکا بۆ تێکدانی حەیاتی سیاسی و کەلتووریی ئێران لە کوودەتای 1332 ەوە تا ئێستاش بەردەوامە و دەوڵەتی نوێی ئەو وڵاتەش چیتر سنوور ناناسێت بۆ پێشێل کردنی پەیڕەوی نێودەوڵەتیی سەروەرکراو.
خۆشروو دووپاتی کردۆتەوە: لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا دەستوەردانی ئەمریکا بە بیانووی پاڵپشتی کردنی ناڕازییان بە شێوازێکی بێ­شەرمانە زیادی کردوووە و زۆر جار دزەیان کردۆتە نێو ناڕازییان و خۆپیشاندانەکیەان بەرەو توند و تیژی بردوووە.
نوێنەری ئێران ئەوەشی خستۆتە ڕوو: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تا ئەو ڕادەیە چوووە پێشێ کە ناڕازییانی بۆ گۆڕینی حکوومەت هان دەدا و بە ئاشکرا ڕای­گەیاند کە لە ڕێگای فەیسبووک و تویتەرەوە دەستوەردان لە کار و باری ناوخۆی ئێران دەکات.
ناوبراو درێژەی پێداوە: دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا بەپێچەوانەی بەیاننامە بێ­بنەماکانی خۆی بەردەوام سووکایەتیی بە گەلی بەشکۆی ئێران کردوووە و دوژمنایەتیی خۆی بەرانبەر بە خەڵکی ئێران سەلماندوووە. نموونەکەشی ئەوەیە کە پێشی بە چوونە ژوورەوەی هاووڵاتییە ئێرانییەکان بۆ ئەمریکا گرت.
خۆشڕوو ئاشکراشی کرد: سەرەڕای ئەوەش ئەمریکا لە بەرجامیشدا پێبەند نەبوووە بە بەڵێنەکانی و بە مەبەستی بەلاڕێدا بردنی قازانجی ئێران لەو ڕێکەوتنە، دەقی بەرجامی پێشێل کردوووە.
ناوبراو درێژەی پێداوە: لە دەستووری ئێراندا مافی ناڕەزایی دەربڕینی یاسایی پارێزراوە و دانی پێدا نراوە و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش وەکوو هەموو سیستەمێکی دیموکراتیی جیهان پێداگرە لەسەر پاراستنی ئەو مافە و هەروەهاش دابین کردنی ئاسایشی هاووڵاتییانی ئێران.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment