به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماهر ئۆناڵ وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه لێدوانی مێراڵ ئاکشنه‌ر ڕێبه‌ری IP پارت له‌باره‌ی مه‌شقی گرووپه میلیشیایییه‌کان له هه‌ندێ ئۆردووگای تایبه‌ت له‌لایه‌ن حکوومه‌تی تورکیاوه به بێبنه‌ما و به مانای هه‌ڵگیرسانی ئاگری شه‌ڕ وه‌سف ده‌کات.
ئۆناڵ له‌باره‌ی لێدوانه‌کانی ئاکشنه‌ر جه‌ختی کرده‌وه: "ئه‌و لێدوانانه نابه‌رپرسیارانه و بێمانایه. ئه‌وه هاندانی خه‌ڵک بۆ شه‌ڕی ناوخۆیییه."
ئاکشنه‌ر ئیدعای کرد حکوومه‌تی تورکیا خه‌ریکه مه‌شق و ڕاهێنانی هێزێکی میلیشیاییی ئه‌مه‌گدار به خۆی له ئۆردووگای دوو پارێزگای تووکات و قوونیه ئه‌نجام ده‌دات.
ناوبراو له‌وباره‌وه وتیشی: "ئێمه هه‌ندێ هه‌واڵ پێمان گه‌یشتوووه سه‌باره‌ت به هه‌بوونی که‌مپگه‌لێک له پارێزگاکانی تووکات و قوونیه. ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه و پشکنین له‌و که‌مپانه ئه‌نجام بدرێت و ئێمه‌ش له‌و ده‌رئه‌نجامه ئاگادار بکرینه‌وه."
ئاکشنه‌ر پێی وایه ئه‌و که‌سانه بۆ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاماده ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بۆ پارتی داد و گه‌شه باش نه‌بوو شڵه‌ژاوی و بشێوی دروست بکه‌ن.
ئاکشنه‌ر جه‌ختیشی کرده‌وه: "SADAT ناوی یه‌کێک له‌و گرووپانه و کۆمپانیێکی نزیک له پارتی داد و گه‌شه‌یه که مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازیی ده‌دات و گرووپێکی مه‌ترسیدار دێته ئه‌ژمار."
ئاکشنه‌ر زیادی کرد: "ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ڕێگری له به‌شداریی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که SADAT له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا چالاکی ده‌نوێنێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌نگده‌ران بترسێنن. ئه‌وان ده‌ترسن نه‌توانن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار زیاتر له 50 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر بکه‌ن. سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بابه‌ته لێره‌یه."
ئۆناڵ ئیدعاکانی ئاکشنه‌ر ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و زیاتر ده‌ڵێت: "به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار ڕایده‌گه‌یێنن که شتێکی وا مومکین نییه."
ناوبراو ئامانجی ئاکشنه‌ر به هاندانی خه‌ڵک، دووجه‌مسه‌ریی کۆمه‌ڵگا و ڕه‌فتارێکی نابه‌رپرسیارانه وه‌سف ده‌کات.
وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌و شته‌ی ئه‌وان ئیدعا ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه که ئێمه ئیزن ناده‌ین که‌سانێک هه‌ڕه‌شه بکه‌نه سه‌ر وڵات. ئێمه هه‌رگیز شتێکی وا نابه‌خشین. ئێمه هه‌رگیز ئیزن ناده‌ین که‌سێک خه‌سار له یاسای بنه‌ڕه‌تی، ئاسایشی گشتی، سه‌قامگیری، متمانه و ئاسایشی ئه‌و وڵاته بدات. هه‌ندێک که‌س بانگه‌شه‌ی نێگه‌تیڤ له دژی تورکیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت سیمای ئه‌و وڵاته ڕه‌ش نیشان بده‌ن. به‌شێک له‌و بانگه‌شه‌یه ڕێکخستنی شه‌ڕی ناوخۆیییه. هیچ که‌سێک ناتوانێت له‌م وڵاته شه‌ڕی ناوخۆیی بخاته‌ڕێ. پارتی داد و گه‌شه هه‌رگیز ئیزن نادات شتێکی وا ڕوو بدات."
ئه‌وه له حاڵێکدایه که IP پارت له هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی نه‌کشاوه‌ته‌وه و به‌رپرسانی دیکه‌ی ئه‌و پارته‌ش ئیدعاکانی ئاکشنه‌ر دووپات و پشتڕاستی ده‌که‌نه‌وه. ئایتوون چیرای به‌رپرسی IP پارت و ئۆمید ئۆزداغ نوێنه‌ری ئه‌و حزبه له په‌رله‌مانی تورکیا ڕایانگهیاندوووه که هه‌ندێ زانیاری‌یان له‌به‌ر ده‌ستدایه و ئه‌وان ئه‌و زانیارییانه‌یان بڵاو کردۆته‌وه و باس له هه‌بوونی ناوه‌ندی ڕاهێنانی سه‌ربازیی هاووڵاتییان له شاره جۆراوجۆره‌کانی تورکیا ده‌کات.
سه‌رچاوه: حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment