خەڵکی داوای بژێوی ژیان دەکەن/ ناڕازی و نەیار دوو شتی جیاوازن

بەشی دیمانە/ ئێران- ئەحمەد سەفەری لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی نێو ئێران بە کوردپرێسی وت: هاووڵاتییانی لە سەر کێشەی ئابووری خۆپیشاندانیان کرد لەبەر ئەوەی لەو بوارەدا کێشەی جدییان هەیە و دیارە ناڕەزایی دەربڕینیان جیاوز بوو لەگەڵ ئەوانەی هاتبوون ئاژاوە بگێڕن.

نوێنەری خەڵکی کرماشان لە لێدوانێکدا لەو بارەیەوە بە کوردپرێسی وت: هەموومان دەزانین کە دۆخی ئابووریی وڵات لە ئاستێکی باشدا نییە و هاووڵاتییانیش لەو بابەتە ناڕازین هەر بۆیەش ئەرکی بەرپرسانە ئیرادەیان کۆ بکەنەوە و پلانێکی گونجاو لە چوارچێوەی بەرنامەی شەشەمدا دابڕێژن و لەپێناو چارە کردنی کێشەی ئابووریی هاووڵاتییاندا هەوڵ بدەن.

ناوبراو درێژەی پێدا: بەکارهێنانی زانایان و پسپۆڕەکان بۆ دەرخستنی کێشە ئابوورییەکانی وڵات و هەوڵ دان بۆ گەڕاندنەوەی کەشی بەرهەم هێنان بۆ بازاڕی کار هیوا بە گەل دەبەخشێت ئەوەش تەنها لەڕێگای هەموار کردنی کەرتی تایبەت و کەرتی دەوڵەتی دەستەبەر دەبێت.

سەفەری تیشکی خستە سەر ناڕەزاییەکان لە چەند شاردا کە لەسەر گرانی کرابوون و گوتیشی: هاووڵاتییان لەم دۆخە ئابوورییە ناڕازین و مافی خۆیشیانە ناڕەزایی دەرببڕن و دەبێت لە ڕیزی ئاژاوەگێڕان جیا بکرێنەوە.

ناوبراو زیادیشی کرد: هەندێک کەس بەنیاز بوون ئاژاوە بگێڕن و ئەوە ئەرکی بەرپرسانە کە ڕاوێژی پێویستیان هەبێت و ئیرادەی خۆیان کۆ بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەم کێشانە زوو بە زوو چارەسەر بکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10063

Your Comment

You are replying to: .
captcha