بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی جانیڤێری ٢٠١8 سێیەمین دانیشتنی دادگای لەیلا بیرلیک پەرلەمانتاری شرناخی پارتی دیموکراتی گەلان لە دادگای باڵای شرناخ بەڕێوە چوو، لە ئەنجامدا دادگای سزای یەک ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بۆ بڕییەوە.
دادگاکەش بە تۆمەتی بێڕێزی کردن بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سزای ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپەی داوە.
بڕیارە پارێزەرانی لەیلا بیرلیک بە مەبەستی داواکاریی بەڕێوەبردنی دادگای پێداچوونەوە سەردانی دادگای دیلۆک بکەن.
پارتی دیموکراتی گەلان لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە تۆمەتی لایەنگری لە PKKی خراوەتە پاڵ، کە تورکیا بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی دەزانێت.
سەرچاوە: دەیلی سەباح
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment