كوردەکان كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێی بودجەی 2018 بایكۆت دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی بایكۆتی فراكسیۆنە كوردییەکانەوە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ سبەی دواخرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێ كردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2018 و پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان كۆ ببێتەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بەهۆی بایكۆتی فراكسیۆنە كورد‌ەکانەوە بۆ سبەی دواخرا.

كۆبوونەوەكە بەهۆی تەواونەبوونی رێژەیی یاسایی دواخرا، ئەوەش دوای ئەوەی فراكسیۆنە كوردی‌ و سووننییەكان بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان كرد، كە تێبینییان لە سەر پرۆژە یاساكە هەبوو.

هاوكات سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی لێدوانێكی ئەمڕۆ رایگەیاند كە گوێ‌ لە سەرنج ‌و تێبینییەكان دەگیرێت لە بارەی پڕۆژە یاساكە و كار بۆ چارەسەركردنیان دەكرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10058

Your Comment

You are replying to: .
captcha