بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهمەن مورادیان لە دەهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هاوئاهەنگی کردن بۆ بەرەنگاربوونەوە هەمبەر مادەهۆشبەرەکانی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: پێوەندیی نێوان ڕاهێنان و پەروەردە لەگەڵ لاوان و مێرمنداڵاندا زۆر گرینگە چوونکەی گەشەی وەرزش لەو تەمەنەدا دەبێتە هۆی دوور بوونەوەی لاوان لە خەسارە کۆمەڵایەتییەکان.
ناوبراو جەختیشی کرد: لە قەبارەی ناوەندی بەرەنگار بوونەوە هەمبەر مادە هۆشبەرەکان کۆ دەبینەوە تاکوو لەمبارەیەوە هەنگاوێک هەڵبگرین، ئەگەر ئەم کۆبوونەوەیانە تەنها بۆ پەسەند کردنی چەند بڕگەیێک بێت قازانچێکی نابێت، لەم ڕێگایەدا دەبێت بەکرداری بچینە پێشەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment