خه‌ڵکی شاره‌ جۆراوجۆره‌کانی ئێران بۆ ئیدانه‌ کردنی نائارامییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ ڕێپێوان ده‌که‌ن

به‌شی ئێران- سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ خه‌ڵکی ئێران نائارامییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌ند شاری ئێرانیان سه‌رکۆنه‌ کرد و خوازیاری ئاوڕدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ داواکارییه‌کانی خه‌ڵک بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌/ 13ی به‌فرانبار خه‌ڵکی شاره‌ جۆربه‌جۆره‌کان هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام و نائارامییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌ند شاری ئێرانیان سه‌رکۆنه‌ کرد.

شاره‌کانی کرماشان و ئیلام له‌و شارانه‌ بوون که‌ خه‌ڵک به‌ ئاماده‌بوون له‌ سه‌ر شه‌قام ڕایان‌گه‌یاند ڕێبازیان له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌چییان جیاوازه‌.

خه‌ڵکی کرماشان له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و شاره‌ له‌وان شه‌قامی موده‌ڕس ڕق و نه‌فره‌تی خۆیانیان له‌ ئاژاوه‌چییان ڕاگه‌یاند.

له‌و ڕێپێوانه‌دا خه‌ڵک هه‌ندێ دروشمیان هه‌ڵدا له‌وان دروشمی "مه‌رگ و نه‌مان بۆ ئه‌مریکا"، "مه‌رگ و نه‌مان بۆ ئیسرائیل" و "مه‌رگ و نه‌مان بۆ نه‌یارانی ویلایه‌تی فه‌قی" و پشتیوانیی حه‌تمیی خۆیانیان له‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگه‌یاند و خوازیاری کۆتایی هێنان به‌و گردبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایییه‌ نایاسایییه‌ بوون.

هه‌روه‌ها له‌و رێپێوانه‌دا خه‌ڵک هه‌ندێک لافیته‌یان به‌ده‌سته‌وه‌ بوو و خوازیاری ئاوڕدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ داواکارییه‌کانی خه‌ڵک بوون‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10044

Your Comment

You are replying to: .
captcha