حکوومەتی هەرێم: پێشوازی لە هەر هەنگاوێکی ئەرێنیی بەغدا دەکەین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای‌گەیاند: پێشوازی لە هەر هەنگاوێکی ئـەرێنیی بەغدا دەکەن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سەفین دزەیی ڕای‌گەیاند: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌ر هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى بۆ گفتوگۆ له ‌پێناو چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق له‌ سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌كات.

ئەوەشی وتوە: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌و ئاماژه و هه‌نگاوانه ده‌كات كه هه‌فته‌ى ڕابردوو له به‌غداەوه ده‌ركه‌وتن و جۆرێک له نیاز پاكیمان لێ خوێنده‌وه‌، وه‌ک سه‌ردانى شاندێكى حكوومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان و داوا كردنى پێكهێنانى لیژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و داوا كردنى لیستى مووچه‌خۆرانى هه‌ر دوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان له ‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵه‌وه به‌ مه‌به‌ستى ناردنى مووچه‌كانیان.

ئاماژەی بەوەش کردوووە، ئاماده‌یه له ‌سه‌ر كێشه‌ى به‌ڕێوه‌ بردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانیش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقدا گفتوگۆ بكات و به‌پێى ئه‌و میكانیزمانه‌ى ده‌ستوورى عێراق دیارى كردووون، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى هاوبه‌ش كه له به‌رژوه‌ندیى هه‌ر دوو لادا بێت.

سه‌رچاوه‌: NRT

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10034

Your Comment

You are replying to: .
captcha