به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له به‌یاننامه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هاتوووه: کۆماری ئیسلامیی ئێران لێدوانی ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی نوێنه‌ری ئه‌مریکا و دیکه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریکا بۆ پشتیوانی له توندئاژۆیی و شڵه‌ژاوی به توندی سه‌رکۆنه ده‌کات.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه زیاتر ده‌ڵێت: ئه‌و لێدوانانه بۆ سه‌رپۆشی دانان له‌سه‌ر سیاسه‌تی فهشهلهێناوی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی له ناوچه‌که ڕاگه‌یێندراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌وه تۆڵه له خه‌ڵکی شه‌ریفی ئێران بسێنێته‌وه.
به‌یاننامه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی کۆماری ئیسلامیی ئێران له درێژه‌دا زیادی ده‌کات: له کووده‌تای 28ی گه‌ڵاوێژ تاکوو ئێستا، ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئه‌مریکا له ئێران کارنامهیێکی خوێنین و بێشه‌رمانه بوووه. هه‌ڕه‌شه و ژاوه ژاوه‌ی نوێنه‌ری ئه‌مریکا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان پشتیوانی له توندئاژۆیی و هه‌ڵگیرسانی ئاگری شه‌ڕ له ئێران دێته ئه‌ژمار.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا زیاتر هاتوووه: له چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا ئاسایش و سه‌قامگیریی ئێران پشتبه‌ستوو به خه‌ڵکه‌که‌ی بوووه و خه‌ڵکی ئێران پاسه‌وانی له‌و مافه و ده‌ستکه‌وتانه ده‌که‌ن و ئیزن ناده‌ن توندئاژۆیی و وێرانکاری ئه‌و مافه زاتی و ده‌ستکه‌وته مێژوویییه له‌ناو ببات.
نوێنه‌رایه‌تیی ئێران له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان فرمێسکی تیمساحی ڕژێمی تره‌مپ به "قیزه‌ون" ده‌زانێت و جه‌خت ده‌کاته‌وه: هێشتاکه گه‌لی ئێران بیره‌وه‌ریی جینایه‌تی سه‌پێندراوی ڕژێمی دیکتاتۆری پاڵپشتکراوی ئه‌مریکایان له بیر نه‌بردۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment