دەوڵەتی ناوەندیی عێراق دەیویست سنووری تەمەرچین و پەروێزخان بە داخراوی بمێنێتەوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- نوێنەری خەڵکی سەردەشت و پیرانشار لە پەرلەمانی ئێران وتی: دەوڵەتی ناوەندیی عێراق دەیوویست سنووری تەمەرچین و پەروێزخان بە داخراوی بمێنێتەوە بەڵام بە بۆنەی بەدواداچوونەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سنوورەکان کرانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەسوول خزری سەبارەت بە کردنەوەی سنوورەکانی تەمەرچین و پەروێزخان پاش سێ مانگ وتی: شەوی ڕابردوو کۆبوونەوەیێکمان هەبوو و لە پێشیشەوە سەرۆک کۆمار بەڵێنی دابوو کە ڕۆژی دووشەممە ئەو سنوورە بکرێتەوە، بەڵام پرسەکە شەوی ڕابردوو پەسەند کرا و کاتژمێر 8ی بەیانی ڕاگەیێندرا کە سنوورەکانی تەمەرچین و پەروێزخان کراونەتەوە و یەکەمین ئۆتۆمبێڵەکانیش کاتژمێر 10ی بەیانی گەیشتنە عێراق.

ناوبراو وتیشی تورکیا پاش بەڕێوچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان سنورەکانی دانەخست و بە پێچەوانەشەوە هەناردەکانی بۆ هەرێمی کوردستان سێ قات کردووەتەوە و دەستی بە سەر بازەڕەکانی ئێراندا لە هەرێمی کوردستان گرتووە و لێسەندنەوەشی کاتی زۆر دەخایێنێت، دەبوو ئەو سنوورانە لە سەرەتاوە دانەخرابان چوونکە تورکیا سنوورەکانی خۆی لەگەڵ هەرێم دانەخست و بوو بە هۆی بێکاری ژمارەیێکی زۆر لە هاووڵاتییان لەم ماوەیەدا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10007

Your Comment

You are replying to: .
captcha