بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حسێنی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الغدپرس»دا وتی: گرووپی ئاڵا سپییەکان پاشماوەی ڕەژیمی پێشووی عێراقن کە پێکهاتوون لە قاعیدە، ئەنسارولسونە و تاقمێک لە ئەندامانی داعش.
حسێنی وتیشی: ئەندامانی گرووپی ئاڵاسپییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالی عێراق و باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری تووزخورماتوو لە پارێزگای سەلاحەدین بوونیان هەیە و هێزەکانی حەشدی شەعبی تا ئێستا توانیویانە جووڵەی ئەو گرووپە سنووردار بکەنەوە.
ناوبراو جەختیشی کرد: لە 10 ڕۆژی ڕابردووەوە تاکوو ئێستا هیچ جووڵەیێک لە لایەن ئەندامانی ئاڵا سپییەکانەوە نەبینراوە بەڵام کۆپتەرە ئەمریکییەکان لەو شوێنانەدا کە ئاڵا سپییەکان بوونیان هەیە دەنیشنەوە و تا ئێستا نادیارە کە پشتگیرییان لێدەکەن یا دەیانگۆزنەوە؟
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment