بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی «الشرق الاوسط» دەنووسێت: هەموو عێراقییەکان چ دەسەڵاتداران و چ شارومەندانی سڤیل دەزانن سەرکەوتن بەسەر داعشدا ناتوانێت قەیرانەکانی دیکەی عێراق کەم بکاتەوە، هەندێک لەو قەیرانانە پێوەندییان بە ساڵەکانی سەرەتای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراقە و هەندێکی دیکەشی هی پاش ساڵی 2003یە و بە بۆنەی شەڕی داعشە.
«الشرق الاوسط» دەشنووسێت زۆرینەی عێراقییەکان لەو باوڕەدان کە گرینگترین قەیرانێک کە ڕووبەڕووی عێراق بوەتەوە، قەیرانی گەندەڵی لە دەوڵەتی عێراقە.
ئەو ڕۆژنامەیە زیادی کرد: قەیرانی دیکەی عێراق پێوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە کە پاش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان سەری هەڵداوە.
«الشرق الاوسط» ڕاشیگەیاند قەیرانێکی دیکە چاکسازی ئەو پارێزگایانەن کە لە شەڕی داعشدا خاپوور بوون ئەوش بە کورت هێنانی 13 تریلیۆن دیناری بودجەی عێراقەوە لە ساڵی 2018دا.
ئەو ڕۆژنامەیە جەخت دەکاتەوە دەوڵەتی ئێستاکەی عێراق کە تەنها 5 مانگ ماوەی ماوە قەیرانێکی دیکە لە پێشدایە ئەوەش بەڕێوە بردنی هەڵبژادرنەکانی گشتی لە مانگی داهاتوودایە کە سونەکانی عێراق بە بۆنەی نەهاتنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان دژی وەستاونەتەوە.
ڕۆژنامەی «الشرق الاوسط» زیادی کرد: ئۆپەراسیۆنی چەک داماڵین گەورەترین قەیرانێکە کە دەوڵەتی عێراق ڕووبەڕووی دەبێتەوە، چوونکە ئێستاکەی زۆرینەی هاووڵاتییانی عێراقی پڕچەک کراون.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment