ئەمریکا بە دوای جێبەجێ کردنی هەندێک بەرنامەیە کە لە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریادا بمێنێتەوە

بەشی جیهان- ڕادیۆ NPR دەڵێت: چوونی بەڵێندەران و شارومەندانی ئەمریکی بۆ ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان لە سووریا کە وەزیری بەرگریی ئەمریکاش ئاماژەی پێکردووە پیشاندەری ئەوەیە کە ئەمریکا دەیهەوێت بە بیانووی چاکسازی و دابین کردنی ئاسایش لەو ناچانەدا بمێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جیمز ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە وتەکانی ئەم دواییانەی خۆیدا جەختی کردۆتە سەر چوونی دیپلۆماتکارانی ئەو وڵاتە بۆ ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان.

ماڵپەڕی ڕادیۆ NPRی ئەمریکا ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: ئەمریکا چلۆن دەیهەوێت یارمەتی بدات بە پێکهاتنی داهاتووی سیاسی لە سووریا؟ هێزەکانی ئەو وڵاتە بە یارمەتیی هاوپەیمانانی کورد و عەرەبیان توانیویانە داعش لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات دوور بخەنەوە. بەڵام ئەو پێکدادانە شارەکەی بە تەواوی ڕووخاندووە و هەندێک پرسیار دێنێتە ئاراوە کە چ کەسانێک دەیانەوێت لە کۆتاییدا کونترۆڵی ئەو ناوچانە بگرنە دەستەوە؟ لێرەیە کە بەڵێتدەرانی ئەمریکی دەیانەوێت بچنە ئەو ناوچانە.

جیمز ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەبارەت بە تەئکیدی وڵاتەکەی لەسەر هەناردنی دیپلۆماتکاران و هێزی ناسەربازی ئەرمریکا بۆ ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان دەڵێت: ئەو کەسانە بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاری هەوڵ دەدەن ئەوان بەڵێندەران لەگەڵ خۆیان دەبەن، ئەوە کارێکی دیپلۆماتیکە و هێزی سەربازیش لەوێ دەمێننەوە بۆ پارستنیان.

ماڵپەڕی ڕادیۆ نەتەوەیی وتەکانی وەزیری بەرگرییی ئەمریکا لێکدەداتەوە دەنووسێت: سەبارەت بە ژمارەی ئەو ئەمریکییانە لە ناوچە ژێر کونترۆڵی کوردەکاندان، ئامارێکی دروست لە دەستدا نییە. ئەوەی کە دەیزانین ئەوەیە کە نزیک بە 2000 هێزی ئەمریکی لەو ناوچەدان کە یارمەتی ناسەربازانی ئەمریکی دەدەن. بەڵام چوونی بەڵێندەران و دیپلۆماتکاران هەوڵێکی گەورەیە. ژمارەیێکی زۆر شار و گوند ڕووخاوە و کاتێکی زۆری پێویستە چاک بکرێتەوە.

بەپێی نووسراوەی ئەو ماڵپەڕە هەوڵەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا تەنها بۆ خزمەتگوزاری نییە، ئەو وڵاەتە دەیهەوێت بە بیانوی ڕێگری کردن لە داعشێکی دیکە لە ناوچەکەدا بمێنێتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10002

Your Comment

You are replying to: .
captcha