په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی چاووش ئۆغڵۆ و زەریف

به‌شی ئێران/ کوردی- مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زەریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجام دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ دیپلۆماسییه‌كانه‌وه‌ ده‌ست كه‌وتوووه‌، چاووش ئۆغڵۆ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانیيه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو گرووپێک به‌ بێ بانگهێشتی هیچ پارتێكی سیاسیی له‌ شاری مه‌شهه‌دی ئێران خۆپیشاندانی ساز كرد بۆ پرۆتێستۆ كردنی هه‌لومه‌رجی ئابووریی له‌ وڵاتدا. خۆپیشانده‌ران خۆپیشاندانه‌كه‌یان گۆڕی بۆ خۆپیشاندانی نه‌یاری رژێم و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند بۆ زۆر شاری ئه‌و وڵاته‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10001

Your Comment

You are replying to: .
captcha