-
ڕەنگە لەسەر داوای پارتی دیموکرات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت
ئەدهەم بارزانی، ڕایگەیاند، لەوانەیە لەسەر داوای پارتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ سێ مانگ و ۵-۶ ڕۆژێک دوابخرێت.
-
۱۲۶ ساڵ لەمەوبەر یەکەم ڕۆژنامەی کوردی دەرچوو
ڕۆژی ۲۲ی نیسانی ساڵی ۱۸۹۸ یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخان بەناوی ڕۆژنامەی کوردستان لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر بڵاو کرایەوە.
-
سوپای تورکیا پلانی لەشکرکێشیەکی گەورەی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان داڕشتووە
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی له راگهیهندراوێکدا باسی لهوهکردوه، لە ئێستادا زانیاری ئەوە درکێندراوە، سوپای تورکیا پلانی لەشکرکێشیەکی گەورەی هەبێت بۆ بەشێک لە خاکی هەرێمی کوردستان، ئەم لەشکرکێشیە، پێشێلکاریەکی ڕوونی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە، شەڕ و ئاڵۆزیی نەک چارەسەری هیچ گرفتێک ناکات، ئالۆزیی گەورەتر دروست دەکات.
-
پێویستە ههڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لهکاتی خۆیدا ئهنجام بدرێت
کۆمهڵی دادگهری له پهیامێکدا رایدهگهیهنێت بهپێویستی دهزانین، کاربهدهستانی ههرێم خهم له ئایندهی ههرێمهکه بخۆن و نهیکهنه قوربانی بهرژهوهندییه حزبی و کهسییهکان.
-
چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدا و هەرێم لەلایەن ئەمریکاوە گرنگیی پێدەدرێت
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم دەڵێت، سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشتنتن مانادارە، لە ئێستاشدا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەرەوپێشچووە.
-
بەبۆنەی ساڵۆگەری کۆچی دواییەوە:
کورتەیەک لەژیانی شاعیری گەورەی کورد مامۆستا «هێمن»
بەشی فەرەهەنگ و هونەر- ئەمڕۆ ٢٨ی خاکەلێوە، ساڵوەگەڕی کۆچی دواییی شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد، مامۆستا «هێمن»ه.
-
مامۆستا تاهیر کەلەباشی: مامۆستا قەرەداغی ئاگای لە مەعیشەتی خەڵک نییە
مامۆستا تاهیر کەلەباشی پێشنوێژی هەینی پیرەمەگروون لە سلێمانی فوتواکەی مامۆستا قەرەداغی ڕەد دەکاتەوە و دەڵێت ئەو فوتوایە ئەنجامی ئاگاردار نەبوون لە ژیانی خەڵکە.
-
لە دەروازەی باشماخی مەریوان ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیادی کردووە
بەرپرسی گومرگی باشماخ لە مەریوان ڕایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەکەوە بە ڕێژەی ۳۴ ده رسد زیادی کردووە.
-
پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دڵنیایی بدات کە خەڵکی کوردستان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی شاڵاوەکانی جینۆساید نابێتەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی له ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری ۶۸۸ی ئەنجومەنی ئاسایش، بڵاو کردەوە و ڕایگهیاند، "۳۳ ساڵ بەسەر دەرچوونی بڕیاری ۶۸۸ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تێدەپەڕێت کە لە ۵ی ۴ی ۱۹۹۱ لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی پێشوی عێراق بۆ سەر کۆڕەوی ملیۆنی خەڵکی کوردستان بەرەو سنوورەکان هاتە ئاراوە".
-
پۆستی سەرۆکی شارەوانی وان درایەوە بە دەم پارتی
دەم پارتی رایگەیاند، پۆستی سەرۆکی شارەوانی وان بۆ عەبدوڵا زێدانی بەربژێری سەرکەتوی شارەکە گەرێنرایەوە.
-
ئیلام شوێنی بەیەکەتر گەیشتنی مێژوو و سروشت
پارێزگای ئیلام بە چەندین شوێنی میژوویی و گەشتیاری هەروەها بەهۆی بوونی سروشتی کەموێنەیەوە دەتوانێت شوێنێک ببێت بۆ سەردانی گەشتیاران لە ڕۆژەکانی نەورۆزدا.
-
شارە جوانەکەی ورمێ سەرسەوز وەکوو «سیلوانا» سەربەرز وەکوو «داڵانپەڕ»
ورمێ یەکێکە لە گەورە شارەکانی ئێران و دووهەم پڕحەشیمەتترین شاری باکووری ڕۆژئاوای وڵاتە. ئەم شارە بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیایی باشیەوە لە ڕابردوو و لە ئێستادا ناوەندی بازرگانی بووە.
-
هەورامان؛ هەزار ماسوولەی کوردستان
لە هەورامانی تەخت بان ماڵێک دەبێتە حەوشەی ماڵێکی دیکە، شارێک بە مێژووی سەدان ساڵە بە فەرهەنگ و ئەدەبێک کە یادگاری سەردەمی زەردەشتە.
-
گوندی پاڵنگان؛ شکۆی نژیارڤانیی خۆجێیی و سروشتی جوان
کوردستان سەرزەوینی گوندە جوانەکانە کە شکۆیەکی تایبەتیان لە نژیارڤانیشدا هەیە و بەو سروشتە جوانە کە هەیانە لەناو گوندەکانی دیکەی ئێراندا بەرچاوترن. گوندی پاڵنگان لە شاری کامیاران لە ڕیزی ئەو گوندانەدایە.
-
بۆکان، بووکی جوانی موکریان
شاری جوانی بۆکان بێگومان دەتوانێت یەکێک بێت لەو شارانەی کە کەشتیاران لە ڕۆژەکانی نەورۆزدا هەڵیدەبژێرن. ئەو شارەی کە گلکۆی بولبولی کوردستانی لێیە و لە هەموو سووچ و لایەکیەوە دەنگی مۆسیقا دەبیسرێت.
-
مەهاباد؛ گەوهەری درەوشاوەی گەشتیاریی باکووری ڕۆژئاوای ئێران
ئەگەر لە پشووکانەی نەورۆزدا دەتانەوێت سەدانی شارێک بکەن کە کەشوهەوای دڵڕفێن و شوێنی گەشتیاریی مێژوویی و سروشتی ببێت سەردانی مەهاباد بکەن
-
بەستەی ژیانەوە لە دەست و گەرووی چرۆکانی پاش هەڵەبجە
بەشی کوردستان- هەڵەبجە و دیکەی ناوچە کیمیابارن کراوەکانی کوردستان چیرۆکی سەرکەوتنی ژیانن بەسەر مەرگدا.
-
جل و بەرگی کوردی؛ کەتیبەیێک لە دڵی فەرهەنگی خەڵکی کورد
ڕۆژی ۱۰ی مارچ بەرامبەر لەگەڵ ۲۰ی ڕەشەمەی هەتاوی وەکوو ڕۆژی جیهانیی جلی کوردی تۆمار کراوە. جل و بەرگی کوردی بە هەموو جۆرەکانییەوە تەنها جۆرێک جل نییە. جل و بەرگی کوردی کەتیبەیێکە کە چیرۆکی هەزار چینەی کوردیی لەخۆ گرتووە.
-
پشتگیری مامۆستایان ناڕازی سلێمانی و ههڵهبجه لە بڕیارهکانی دادگای فیدڕاڵی
بهشێک له مامۆستایان و فهرمانبهران له شارهکانی سلێمانی و ههڵهبجه گردبوونهوه و داوای جێبهجێکردنی بڕیارهکانی دادگای فیدڕاڵی دهکهن.
-
نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان جەخت لە هاریکاری هەمەلایەنە دەکەنەوە
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، له میانی بهشداریکردنیان له کۆڕبهندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیادا، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان لهگهڵ ڕهجهب تهییب ئهردۆغان سهرکۆماری تورکیا، کۆبوهوه.
-
پێویستە هاوکارییەکانی یەکێتی بۆ پەکەکە کۆتایی پێبێت
سەرۆککۆماری تورکیا بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردە بەردەنگ و ڕایگەیاند ئەگەر کۆتایی بە پشتیوانی کردن لە PKK-YPG نەهێنن تورکیا درێژە بە سزاکانی سەر سلێمانی دەدات.
-
مامۆستای زانکۆی کوردستان:
نەجمەدین جەباری باس لە گرینگایەتیی زمانی دایکی دەکات
نەجمەدین جەباری مامۆستای زانسگای کوردستان لە فایلێکی ڤیدیۆیی کورتدا باس لە گرینگایەتیی فێربوونی زمانی دایکی بە تایبەت بۆ منداڵان دەکات.
-
دۆخی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر هەستیارە
پێگەی ئارگۆس-ی بهریتانی که له بواری نهوتدا کاردەکات لێدوانێکی بافڵ تاڵەبانی بڵاوکردوەتەوە کە دەڵێت: "دۆخی نێوان حکوومهتی فیدراڵی بهغدا و ههولێر که بووهته هۆی ڕاوهستانی ههناردهی نهوت زۆر ههستیاره".
-
سیاسەتوانی سەربەخۆی عێراقی:
هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر عێراق و سووریا دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات
مەحموود عوسمان، سیاسەتوانی سەربەخۆی عێراقی دەڵێت: هێرشەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سووریا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر ئاڵۆز دەکات.
-
وەزیری دهرهوهی تورکیا:
دهتوانین دهستبهرداری سزاکانی سەر سلێمانی بین، ئهگهر خۆیان له پەکەکە دووربخهنهوه
وەزیری دهرهوهی تورکیا ڕایدهگهیهنێت، ئامادهن گهمارۆکانیان لهسهر فڕۆکهخانهی سلێمانی ههڵبگرن و گهشتهکان دهستپێبکهنهوه، ئهگهر یهکێتی هاوکاریهکانی بۆ پهکهکه ڕابگرێت.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
بەرژەوەندیی هاوبەشمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان داوامان لێدەکات، بەسەر هەندێک بابەتی مشتومڕدا زاڵ بین
وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پەیوەندیهکانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆرباشدایە.
-
بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆمپانیا نەوتییەکان هانا بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا دەبەن
کۆمهڵهی پیشهسازی نهوتی هەرێمی کوردستان داوا له بهرپرسانی ئهمریکی دهکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردە نەوت گوشار لەسەر بەغدا دروست بکەن.
-
دوای وێران کردنی دامەزراوە نەوتییەکان لەلایەن تورکیاوە، کوردستانی سووریا هەوڵ بۆ هاوردەکردنی گاز لە هەرێمی کوردستانەوە دەدات
هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا، دامەزراوە نەوتی و خزمەتگوزارییەکانی کوردستانی سووریای کردووەتە ئامانج، لەوانە وێستگەی غازی سوەیدییە کە ۱۰۰% لە خزمەتگوزاری دەرچووە.
-
کومەڵگای نێودەوڵەتی کوێرە بەرامبەر بەو هێرشانە دەکرێتەسەر کوردستانی سووریا
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێکدا بێدەنگی کومەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاستی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر دامەزراوە مەدەنیەکان و ژێرخانی ئابووری کوردستانی سووریا ئیدانە و مەحکووم دەکات.
-
بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کێشەمان لەگەڵ لایەنی تورکیا نییە
محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی باکووری عێراق کێشە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان هەیە.