کورتەی هەواڵەکانی ۱۱ی گەڵاڕێزانی ۱۴۰۴ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۱ی گەڵاڕێزانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

۵۵۰ هەزار سووری لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لە تورکیا گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە مانگی کانوونی دووەمی ۲۰۲۴، نزیکەی ۵۵۰ هەزار پەنابەری سووری لە تورکیا گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان. وتتیشی ئێستا نزیکەی دوو ملیۆن و ۴۰۰ هەزار هاووڵاتیی سووری وەک پەنابەر لە تورکیا ماونەتەوە، کە لەکاتی لوتکەی شەڕی سووریادا زیاتر لە سێ ملیۆن و ۵۰۰ هەزار کەس بوون. ناوبراو ئاشکراشی کرد.

نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا:

گفتوگۆی کورد و دیمەشق بە باشی بەرەوپێش دەچێت

نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا لە میانی وتارێکدا لە کۆڕبەندی دیالۆگی مەنامە لە بەحرەین وتی: سەرکردایەتی سووریا لە چەند مانگی ڕابردوودا کاری باشی کردووە , گفتوگۆکان لەگەڵ پێکهاتەی کورد لە باکووری سووریا بە باشی بەرەوپێش دەچێت.

ناوبراو ئاشکراشی کرد، لەم مانگەدا ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا سەردانی واشنتۆن دەکات.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا:

هەلومەرجەکە پاڵ بە ئەنقەرەوه‌ دەنێت بەرەو چارەسەرێکی مێژویی بۆ پرسی کورد

نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا له‌میانی کۆبوونەوەی لیژنەی پلاندانان ‌و بوودجە بۆ تاوتوێ کردنی ڕەشنووسی بوودجەی ساڵی ۲۰۲۶ی تورکیا، ڕایگەیاند: "دۆخی ناوچەیی‌ و نێودەوڵەتی ئێستا به‌شێوه‌یه‌که‌، جدییه‌تێکی زۆر هه‌یه‌ بۆ چارەسەری پرسی کورد و تورکیاش له ‌هه‌ر کاتێکی دیکه‌ مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و کێشه‌ مێژوییه‌ چاره‌سه‌ر بکات، بۆیه‌ تورکیا دەرفەتێکی هەیە کە نابێت لەدەستی بدرێت".

News ID 226367

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha