یەمریکا
-
گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست:
کوردانی سووریا هاوکاری کردن لەگەڵ دیمەشقیان هەڵبژاردووە
بەشی جیهان- گۆڤاری نەشناڵ ئینترێستی ئەمریکی دەنووسێت: کوردانی سووریا درێژە بە هاوکاری کردن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا دەدەن و نەوتی پێویستی دیمەشق دابین دەکەن و بۆ پاراستنی خۆیان هەمبەر هێرشەکانی تورکیا لە سوپای سووریا کەڵک وەردەگرن.
-
وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەهۆی بەرژەوەندیی ئابووری و سیاسەتی ناوچەییەوە، ئاوڕ لە پرسی کورد نادەنەوە
بەشی جیهان- دکتۆر ڤارا ئێکاریووس کێلی لەبارەی ئاوڕنەدانەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەتایبەت ئەورووپا لەپرسی کوردەکانی تورکیا بە کوردپرێسی وت: خەمساردیی ڕۆژئاوا بۆ پرسە کوردییەکان بەهۆی دوو شتەوەیە یەکەم نیگەرانییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ناوچەیی لەوان هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانی دووهەم بەرژەوەندیی ئابووری.
-
نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس ڕایگەیاند:
دیمەشق لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا بێدەنگە
بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت: ئەگەر ڕێگاچارەی سیاسی لە سووریا دروست نەکرێت و هەموو هێزە دیموکارتیکەکانی سووریا لە ناوخۆدا نەگەنە ڕێککەوتن نەک هەر تورکیا بەڵکوو ئەو وڵاتانەی بەرژەوەندییان لە سووریا هەیە مۆڵەت بە ئاسایش و ئارمیی ئێمە نادەن.
-
قاسم سولەیمانی چێگڤارای خۆرهەڵات/ محەمەد هادیفەر
بەشی ئێران- دوو خەباتکار و دوو شەڕڤان و دوو ئازادیخواز لە دوو سەری گۆی زەوییەوە. یەکیان لە ئەوپەڕی خۆرئاوا و ئەوی دیکەیان لە لانکەی خۆرهەڵاتی زەوی. یەکیان کوڕە دێهاتییێک کە لە منداڵیدا بەنایی کردنی ئەزموون کردووە و لەو ئەزموونەوە بوو بە نێژیرڤانی ئازادکردنی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوی دیکەشیان پزیشکیی هەڵبژارد بۆ ئەوەی ئازاری ژێردەستەبوونی ئەمریکای باشوور چارە بکات.
-
ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانیی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
PYD بەردەوام پەیوەندیی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا هەبووە
بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانیی سووریا دەڵێت: حزبە کوردەکان دەبێت بەدوای لۆبیێکی بەهێزدا بن کە نفووزی لەنێو وڵاتانی زلهێزدا ببێت تاکوو توانای بەدەست هێنانی مافی کوردیان هەبێت.
-
مەسروور بارزانی: پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا، لە دژی ئێران نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە دەیانەوێت بەشێک بن لە چارەسەر کردنی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و وتیشی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا، لە دژی ئێران نییە.
-
بلۆمبێرگ: تورکیا ئامادەیە بۆ هێرش کردنە سەر کوردەکانی سووریا
بەشی جیهان- ئاژانسی بلۆمبێرگ ئاماژەی دابە ئەوەی کە سەدان سەربازی دیکەی تورکیا گەیشتوونەتە پارێزگای ئیدلیب لە سووریا و ڕایگەیاند ئەرتەشی ئەو وڵاتە ئامادەیە هێرش بکاتە سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا.
-
ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S):
ئەمریکا چیدی بەدوای گۆڕینی سیستەمی سیاسیی سووریا نییە
بەشی سووریا- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی بەرپرسانی ڕووسی و ئەمریکی لەگەڵ شاندی ئیدارەی خۆسەر لە مۆسکۆ و واشنتۆن نیشاندەری ئەمەیە کە ئەو دوو وڵاتە زلهێزە بۆ چارەسەر کردنی پرسی سووریا جیدین.
-
نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە کوردپرێسی ڕاگەیاند:
مانەوەمان بە ئامادەبوونی ئەمریکا لە سووریا نەبەسراوەتەوە
بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت: جەخت کردنی فەرماندەی سێنتکام لەکاتی کۆبوونەوە لەگەڵ ژەنراڵ کۆبانیدا بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا، شتێک لە ئیرادەی ئێمە بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانمان کەم ناکاتەوە و ئێمە بوونی خۆمان بە ئامادەبوونی ئەمریکا نەبەستووەتەوە.
-
ئەمریکا جارێکی تر پشتگیریی خۆی بۆ دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکان ڕاگەیاند
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی کورد کرد بەبۆنەی چارەسەر کردنی کێشەی دانیشتوانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دانوستانە ڕاستەوخۆکان درێژە بدەن و ئەمریکاش لەمبارەوە پشتگیرییان لێدەکات.
-
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.Y.D.K) تایبەت بۆ کوردپرێس:
ئامانجی تورکیا گۆڕینی دیموگرافیی عەفرینە
بەشی سووریا- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.Y.D.K) دەڵێت: ئەمریکا و ڕووسیا چاوی خۆیان داخستووە لەبەرامبەر پاوانخوازییەکانی تورکیا لە کوردستانی عێراق و کوردستانی سووریادا.
-
کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا گەیشتە کوردستانی سووریا/ ئەمریکا بنکەکانی خۆی بەهێز دەکات
بەشی سووریا- کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا کە کەرەستەی سەربازیی پێیە گەیشتە ناوچەی حەسەکە لە کوردستانی سووریا.
-
چاودێری پرسەکانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا:
پاش پرسی کشانەوەی ئەمریکا، تەعامولی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا و دراوسێکان بەشێوەیێکی بەرچاو زیادی کردووە
بەشی جیهان- جوێل وینگ بڕوای وایە بە ئاوڕدانەوە لە ئەگەری کشانەوەی بەتەواێتیی ئەمریکا لە عێراق، دەبێت بڵێین حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیێکی بەرچاو تەعامولی لەگەڵ بەغدا و دراوسێکان زیاد کردووە.
-
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە:
شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمریکا دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئەمریکا دەکەن.
-
ئەردۆغان سەردانی ئەمریکا دەکات
بەشی تورکیا- ئەردۆغان بەمەبەستی بەشداری کردن لە لوتکەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئەمریکا دەکات.
-
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی PYD بۆ کوردپرێس:
ئێمە پشتمان بە خەڵکەکەمانەوە بەستووە، نەک ئەمریکا
بەشی سووریا- ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک دەڵێت: ئێمە دەزانین کە هێزە بیانییەکان مانەوەیان لە ناوچەکەدا کاتییە و کاریگەریی لەسەر هەندێک بابەت هەیە، بەڵام لە کۆتاییدا خەڵکی سووریان کە دەتوانن پێکەوە ڕێککەون و چیدی پێویستیان بە هێزی بیانی نەبێت.
-
شرۆڤەکارێکی پرسی کورد لێکیدایەوە:
تەنگەژەکانی بەردەم هەرێمی کوردستانی عێراق
بەشی جیهان- بیلال وەهاب دەڵێت مەرگی پێشەنگانی سیاسیی کورد، پڕۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ نەوەی داهاتوو، هێرشی مووشەکیی سەر هەولێر، بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کە تێڕوانی سیاسیی جیاوازیان هەیە و ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە تەنگەژە سەرەکییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستانی عێراقن.
-
مەولود چاوش ئۆغڵو:
ئەگەر ئەمریکا فرۆشیاری سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بێت، تورکیا کڕیاریەتی
بەشی تورکیا- مەولود چاوش ئۆغڵو ڕایگەیاند ئەگەر ئەمریکا فرۆشیار بێت، ئەوا تورکیا ئامادەی کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکی دەبێت.
-
شرۆڤەکارێکی سیاسی کوردی سووریا تاسبەت بۆ کوردپرێس:
تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر باکووری سووریا چاوەڕوانی گلۆپی سەوزی ئەمریکایە/خەڵک متمانەیان بە ڕووسیا و ئەمریکا نەماوە
بەشی سووریا- شرۆڤەکار و ڕۆژنامەنووسێکی کورد دەڵێت: هێشتا دەرفەتەکە بۆ هێرشی زەوینیی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا فەراهەم نییە بەڵام هەر کات تورکیا ئەو دەرفەتەی دەسکەوت هێرش دەکات.
-
شرۆڤەکارێکی پرسی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
جۆ بایدن لەنێوان کورد و تورکیا، پەیوەندیی لەگەڵ ئەنقەرە هەڵدەبژێرێت
بەشی جیهان- ئەلکساندر مەک کیور دەڵێت: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هاوشێوەی سەرکردەکانی پێشووی ئەمریکا هەنگاو هەڵدەگرێت و پەیوەندی لەگەڵ تورکیا ناکاتە قوربانیی پرسی کورد.
-
فارن پالسی:
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆی بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا ئامادە دەکات
بەشی جیهان- نیل قیلیام لە گۆڤاری فارن پالسیدا دەنووسێت: ژمارەیێکی زۆر کەم لە بەرپرسانی ئەمریکی مانەوە لە سووریا لەبەرژەوەندیی وڵاتەکەیاندا دەبینن و واشنتن ڕێگری ناکات لە هەوڵدانی وڵاتانی عەرەبی بۆ قبووڵ کردنی دووبارەی دیمەشق کە ئەمەش بەواتای گۆڕینی سیاسەتی ئەمریکا لەبارەی سووریا و ئەگەری کشانەوەی 900 هێزی ئەو وڵاتەیە لە سووریا.
-
سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
کوردەکان وانە لە مێژوو وەرناگرن!
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا دەڵێت: نابێت داوا لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بکەی لە شەڕی داعش و هێرشی وڵاتانی ناوچەکەدا پشتگیریت لێبکەن و هاوکات دژی بیری سەرمایەداری بوەستیتەوە و وڵاتانی لایەنگری کاپیتالیزم بەدوژمن بزانیت.
-
ئەمریکا و کوردەکان نیگەرانیی خۆیان لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی تورکیا دەربڕی
بەشی جیهان- کوردەکانی سووریا نیگەرانیی خۆیان لە زیاتر بوونی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی تورکیا بۆسەر باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان ڕاگەیاند. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایش داوای پابەندبوون بە ئاگربەستی ناوچەکە کرد.
-
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، بڵاوبوونەوەی هەواڵێک رەتدەکاتەوە کە گوایا ئەمریکا عێراق و هەرێمی کوردستان بەجێدەهێڵێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بڵاوبوونەوەی هەواڵێک بەنێو تۆڕە کۆمەڵاتییەکان لە هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات، ئەمریکا عێراق و هەرێمی کوردستان بەجێدەهێڵێت.
-
واشنتن ئیگزامینێر:
هاوکات بە سەرقاڵبوونی ئەمریکا بە ئەفغانستانەوە، تورکیا هێرشەکانی لە دژی کوردەکان چڕ کردۆتەوە
بەشی جیهان- گۆڤاری واشنتن ئیگزامینێر دەنووسێت: حکوومەتی تورکیا لە کاتێکدا کە ئەمریکا گیرۆدەی پرسی کشانەوەی لە ئەفغانستانە هێرشەکانی لە دژی کوردەکان لە عێراق و سوویا زیاتر کردۆتەوە.
-
وتەبێژی حەشدی شەعبی:
ئەمریکا ئەگەریش بکشێتەوە، هیچ مەترسییێک لەسەر قەوراەی هەرێمی کوردستان نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حەشدی شەعبی، ڕەتیدەکاتەوە لە حاڵەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکادا لە عێراق، هەمان سیناریۆی ئەفغانستان دووبارە بێتەوە، جەخت دەکاتەوە ئەمریکا ئەگەریش بکشێتەوە، هیچ مەترسییێک لەسەر قەوراەی هەرێمی کوردستان نییە.
-
نوێنەری پەیەدە لە بەڵکان تایبەت بۆ کوردپرێس:
ئامادەبوونی ئەمریکا لە کوردستان سووریا سەمبۆلیک و سنووردارە
بەشی سووریا- نوێنەری پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) لە باڵکان ڕایگەیاند: سەربازانی ئەمریکی تەنها بۆ پشتگیریی سیاسی و بەشێوەیێکی سەمبۆلیک لە کوردستانی سووریان و ژمارەشیان زۆر کەمە.
-
شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان درێژەی هەمان خەیانەتە کە ترەمپ لە هاوپەیمانە کوردەکانی کرد
بەشی جیهان- میشل جانسۆن بڕوای وایە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان درێژەی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپە کە کوردەکانی سووریای هەمبەر هێرشی تورکیا و سەربزیوان تەنها هێشتەوە.
-
سەرۆکی پارتی چەپی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
ئەمریکا بەبۆنەی کوردەوە پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ تورکیا، ناخاتە مەترسییەوە
بەشی سووریا- ئەندامێکی ئەنجومەنی گشتیی ئیئتیلافی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەڵێت: هەندێک دڵی خۆیان خۆش کردووە، زۆر دوور نییە کە ئەمریکا لە کوردستانی سووریا و ڕۆژهەڵاتی فۆرات دەکشێتەوە، چوونکە ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچەکە بەبۆنەی کورد و دانوستانی کوردی-کوردییەوە نییە و ئەو وڵاتە پێوەندیی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت تورکیا بەبۆنەی مانەوە لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات ناخاتە مەترسییەوە.
-
ئەندامێكى ئەنجومەنی جێبەجێ كردنی كۆمەڵی دادگەری:
ئەمریکا، عێراق و هەرێمیش هاوشێوەی ئەفغانستان جێدەهێڵێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكى ئەنجومەنی جێبەجێ كردنی كۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنێت، زوو یان درەنگ سوپای ئەمریکا هاوشێوەی ئەوەی لە ئەفغانستان ئەنجامیدا، عێراق و هەرێمی کوردستانیش جێدەهێڵێت.