بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حسێنی وتەبێژی میحوەری باکووری عێراقی حەشدی شەعبی، دەنگۆی بەهێزبوونەوەی داعشی ڕەتکردەوە، ڕایگەیاند: داعش چەکداری کەم بووەتەوە، لە دۆخێکی خراپدان و بەزۆر پارە لەگوندنیشینەکان وەردەگرن، بەناوی زەکاتەوە.
وتەبێژەکەی حەشدی شەعبی، مەترسیی دووبارە بوونەوەی سیناریۆی ئەفغانستانی لە عێراق بە ترسێکی ناواقیعی ناوبرد و وتی: حکوومەتی عێراق لە کورد و شیعە و سونە پێکهاتووە، کێشە ڕوونادات، هێزەکانی عێراق لە هەموو پێکهاتەکانی تێدایە.
هەروەها، مەترسیەکانی سەر قەوارەی سیاسی هەرێمی ڕەتکردەوە لەحاڵەتی کشانەوەی ئەمریکادا لە عێراق و دەڵێت: مەترسیێکی واقیعی نییە، ئەم قسانە بۆ دەکرێت تا پەرچەکردار لای هەرێم دروست ببێت، یاخود هەرێم داوای مانەوەی ئەمریکا بکات و بە نزیکی ئەمریکا تۆمەتبار بکرێت، عێراق یەک وڵاتە و کورد مافی لە بەغدایە، کێشەی ناوخۆیی هەن، بەڵام کێشەکان بەراورد بەساڵانی ڕابردوو چارەسەر کراون، لەم هەڵبژاردنەدا عێراقیەکان وەڵامی یەکلایی کەرەوەیان دەبێت.
حسێنی پێش بینی ئەوەی کرد کە لە کۆتاییدا هێزەکانی ئەمریکا عێراق چۆڵ دەکەن، چوونکە لەمبارەوە گوشاری زۆر لەسەر دەوڵەتی عێراق دروست بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment