فەلەستین
-
ژنانی دیاربەکردا بۆ پشتگیری لە فەلەستین مانگرتنێکی ٣ ڕۆژەیان دەستپێکرد/وێنە
بەشی تورکیە- ژماریەک لە ژنان بەتایبەت نوێنەرانی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، لە ناوچەی سووری دیاربەکردا بە مانگرتنێکی ٣ ڕۆژەوە ناڕەزایەتیی خۆیان بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین دەربڕی.
-
وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:
واجبە لەسەر دەوڵەتانی ئیسلامی بەپێی توانای خۆیان هەوڵ بدەن بۆ پشتگیری لە قەزیەی فەلەستین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت واجبە لەسەر دەوڵەتانی ئیسلامی بەپێی توانای خۆیان هەوڵێک بدەن بۆ پشتگیری لە فەلەستین تەنانەت وڵاتانی وەکوو سووریا و لوبنان کە لە دۆخێکی سەختدان.
-
عەلی باپیر:
ترسمان لە بەشداری کردن لە جەنگی غەززەدا نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، لە ئێستادا رێگە نییە تا بچنە فەلەستین و کەرتی غەززەش ئابڵوقەی لەسەرە.
-
کەجەکە هێرشەکەی ڕەژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە بە کۆمەڵکوژی و ژینۆساید ناو دەبات
بەشی تورکیا- کەجەکە سەبارەت بە هێرشی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەزە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوە بە ئازارەی بەسەر گەلی فەڵەستیندا هاتووە، مایەی خەم و پەژارەمانە.
-
سەلاحهدین بههائهدین:
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ دروشمەکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی درۆ دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگهیاند، بۆ جیهان ڕوون بووەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆژئاوا چەند درۆ دەکات لەگەڵ دروشمەکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی.
-
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ :
پێویستە جەنگی نامرۆڤانەی ئیسرائیل لەدژی غەززە ڕابگیردرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەی ئەلمعەمدانییەی غەززە راگەیاند.
-
بزووتنهوهی ئیسلامیی کوردستان:
کۆمکاری عەرەبی چیدی بێ دەنگ نەبن لە ئاست ئەو ستەمە گەورەی بهسهر هاوڵاتیانی فهلهستیندا دێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهکتهبی سیاسی بزووتنهوهی ئیسلامیی کوردستان سهرکۆنهی هێرشهکهی ئیسرائیل بۆ سهر نهخۆشخانهی مهعمهدانی له غهززه دهکات.
-
بەهۆ ڕووداوە دڵتەزێنەکەی غەززەوە:
لە ئێران ماتەمینی گشتی ڕاگەیێندرا
بەشی ئێران- دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۶ی ڕەزبەر بەهۆی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی غەززەوە لە سەرانسەری وڵات ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.
-
سەرۆکی ڕووسیا و بەشار ئەسەد جەخت لە ڕاگرتنی شەڕی غەززە دەکەن
بەشی سووریا- بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، هاوتا ڕووسییەکەی، دوایین پێشهاتەکانی شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلیان تاوتوێ کرد.
-
ههڵوێستی یەكێتیی نیشتمانی لهبارهی هێرشهكانی ئیسرائیل بۆ سهر غهززه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراكسیۆنی یەكێتی له پهرلهمانی عێراق رایگهیاند، گەلی فەلەستین لە ململانێیەكی درێژخایەندایە لەگەڵ زایۆنیزم، كە بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە ڕۆڵەكانی راگوێزراون و شەهید بوون.
-
بزووتنهوهی ئیسلامی داوا لە وڵاتانی زلهێز دەکات كۆتایی به كۆمهڵكوژیی غهززه بهێنن
بەشی عێراق هەرێمی کوردستان- بزووتنهوهی ئیسلامیی كوردستان نیگهرانی لهبهرامبهر ڕووداوهكانی غهززه دهردهبڕێت و لهپهیامێكیشدا رایدهگهیهنێت، پێویسته وڵاتانی زلهێز ئهوه بزانن كه هاوكاریان لهو تاوانه ترسناكه ڕق و گیانی تۆڵهسهندنهوه لهناو گهنجانی جیهانی ئیسلامیدا زیاتر دهچێنێت.
-
ڤلادمیر پووتین:
غەززە هاوشێوەی لینین گراد گەمارۆ دراوە
بەشی جیهان- سەرۆکی ڕووسیا رایگەیاند، ئەو کارەساتانەی بە سەر فەلەستیندا دێت لە ئەنجامی سیاسەتی شکستخواردووی ئەمریکایە و ئەو گەمارۆییەی خراوەتە سەر غەززە هاوشێوەی گەمارۆی نازییەکانە بۆ سەر شاری لینین گرادی ڕووسی.
-
ڕەئیسی و محەمەد بن سەلمان لەبارەی فەلەستینەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای کۆتاییهێنان بە تاوانەکانی ئیسرائیل لە دژی فەلەستین دەکەن.
-
مەزڵووم کۆبانی:
تورکیا لە باکووری سووریا خەریکی کۆمەڵکوژییە
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، ئەو شتەی ئەردۆغان لەبارەی هێرشی ئیسرائیلەوە دەڵێت رێک ئەو شتەیە کە حکوومەتەکەی خۆی ڕۆژانە بەرامبەر بە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی دەدات.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
مافی گەلی فەلەستینە کە دەوڵەتی خۆیان هەبێت/ هەرێمی کوردستان سەرچاوەی هەڕەشە نییە بۆ ئێران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە گەلی فەلەستین مافی ئەوایان هەیە کە دەوڵەتی خۆیان هەبێت و لەبارەی داواکارییەکانی ئێران بۆ دوورخستنەوەی گرووپە نەیارەکان لەسەر سنوورەکان وتی هەرێمی کوردستان هەرگیز نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران.
-
ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس لە سەرانسەری ئێران بەڕێوەچوو
بەشی ئێران- ئەمڕۆ هەینی 25ی خاکەلێوەی 1402 لە سەرانسەری ئێراندا هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ڕۆژی جیهانیی قودس بەڕێوەچوو و بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک کۆتایی هات.