-
ڕووسیا و ئەمریکا بەرپرسیاری هێرشەکانی تورکیان بۆ سەر کوردستانی سووریا
بەدران چیاکورد، هاوسەرۆکی لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوبەریی خۆسەریی، ڕاستەوخۆ ئیدارەی ئەمریکا و فیدراسیۆنی ڕووسیای لە هێرشەکانی تورکیا لە ناوچەکە بە بەرپرسیار زانی.
-
بەرەی تورکمانی دەستپێشخەرییەکی شەش بڕگەیی بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک خستەڕوو.
حەسەن توران سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەک بە ناوی "تێڕوانینی کەرکووک ۲۰۲۴ - ۲۰۲۸" ڕادەگەیەنن کە لە چەند رێرەوەێکی دانوستانی تایبەت بە پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی پارێزگای کەرکووک پێکهاتووە.
-
نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات بەزووترین کات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت
جێگری نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، تاوتوێی هەنگاوەکانی داهاتووی ئاسانکارییەکانمان کرد بۆ ئەوەی بەزووترین کات هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت.
-
لە هەرێمی کوردستان هەر لایەنێک سەرکەوتنی خۆی لە شکستی لایەنەکەی تردا دەبینێتەوە
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەد ساڵی ڕابردوودا؛ هیچ کاتێک هێندەی ئێستا کورد لەم بەشەی کوردستاندا بەم ڕادەیە پەرتەوازەو خۆش باوەڕ و لاواز نەبووە.
-
سوید داواکارییەکانی تورکیای لەبارەی کوردەکانەوە جێبەجێ کردووە
سکرتێری ناتۆ ئاماژەی دا بە جێبەجێ کردنی هەموو داواکارییەکانی تورکیا لەلایەن سویدەوە سەربارەت بە چالاکیی کوردەکان و پێش بینی کرد ستۆکھۆڵم لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا ببێت بە ئەندامی ناتۆ.
-
هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆسەر هاوپەیمانان لە عێراق دەرهاویشتەی خراپی دەبێت
جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، کورد نەبووەتە لایەنگری هیچ لایەک و توانای کپکردنی ئەم ململانییەی نیە، بەڵکوو تەنها دەتوانێت داوا لە حکوومەتی فیدراڵ بکات تا کۆنترۆڵی ئەو گرووپە چەکدارانە بکات کە هەرچەندە تا ئێستا نەیتوانیوە کۆنترۆڵیان بکات، تەنانەت وای لێهاتووە دەسەڵاتدارانی عێراق ناوی ئەو گرووپانە بە تیرۆریست بهێنن.
-
بۆردوومان کردنی ژێرخانەکانی کوردستانی سووریا لەلایەن تورکیاوە تاوانی جەنگییە
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هێرشەکانی تورکیا ڕابگرن.
-
یان لێمانگەڕێن جیابینەوە یان مافەکانمان بەگوێرهی دەستور جێبەجێ بکەن
وهزیرێکی حکوومهتی ههرێم ڕایگهیاند، بههیواین له ساڵی نوێدا کێشهکانی نێوان ههولێرو بهغدا چارهسهربن.
-
بازاڕی شەوچلەی کوردستان لە دەلاقەی کوردپرێسەوە
خەڵکی کوردستان لەم ڕۆژانەدا خەریکی کڕینی پێداویستییەکانی شەوی یەڵدان. نرخی شتومەک لەسەرەوەن بەڵام هاووڵاتییان دەیانەوێت خۆیان ئامادەی ئەم شەوە تایبەتە بکەن
-
بەرەیەکی دژبە کورد لە سووریا پەرەیسەندووە
شرۆڤەکارێکی پرسی کورد بڕوای وایە هەڵمەتەکانی داعش و میلیشیا عەرەبەکان لە دەیرەزوور دەرخەری ئەوەیە کە بەرەیەکی دژ بە کورد لە بەرژەوەندیی تورکیا لە سووریا پەرەی سەندووە.
-
دیمەن زەندی: سینەمای کوردی داهاتوویەکی گەشی لە پێشە
بەشی فەرهەنگ و هونەر- دیمەن زەندی خانمە ئەکتەری گەنجی کورد بە کوردپرێسی ڕاگەیاند بە ئاوڕدانەوە لەو بەهرەمەندییە کە لە سینەمای کوردیدا دەبینرێت، دەتوانین بڵێن داهاتوویەکی گەش چاوەڕوانی ئەم هونەرە لە کوردستان دەکات.
-
سەلاحەدین دەمیرتاش:
لەبەر کوردبوونم دادگایی دەکرێم
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان ڕایگهیاند، بەهۆی ئەوەی سیاسەتمەدارێکی کوردە دادگایی کراوە و وتی کەس ناتوانێت وامان لێبکات کڕنۆش ببەین.
-
سنە و دەربەندیخان کارێکی هاوبەشی فەرەهەنگی دەست پێدەکەن
بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سنە سەردانی دەربەندیخانی کرد و لەگەڵ ئیدارەی شارەکە کۆ بووە.
-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە حکوومەتی عێراق کرد بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە بکات کە بەرپرسیارن لە هێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان لە عێراق.
-
ئەندامێکی گۆڕان: بەشداری کردنمان لە حکوومەت هەڵەبوو
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بەشداری کردنیان لە حکوومەتدا هەڵە بووە و جێبەجێنەکردنی ئەو بەرنامەیەی دایاننابوو وایکرد لە ئاست خواست و داواکاری خەڵکدا نەبن و دەنگەکانیان کەمی کرد.
-
مەسعوود بارزانی:
هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان پێویستی بە ڕەزامەندیی لایەنە سوننەکانە
مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێویستی بە ڕەزامەندیی لایەنە سوننەکانی نێو پەرلەمانi.
-
زامە ناسۆرەکانی کوردانی عەفرین
بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەیمانگای داد و ڕاستیی سووریا، کوردەکانی عەفرین لە ماوەی ۵ ساڵی ڕابردوودا لەژێر گوشار و ئەشکەنجەی لانیکەم پێنج گرووپی چەکداریی سەربە تورکیا بوون.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان:
لادانى سەرۆکى دەسەڵاتی یاسادانان ئاڵۆزیەکان زیاتر و قووڵتر دەکاتەوە
وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگهیاند، پێویسته پێکهێنەرەکانى هاوپهیمانی بهڕێوهبردنی دهوڵهت بهرپرسیارانه مامهڵه بكهن بهتایبهتی كه لادانى محهمهد حهلبوسی، سەرۆکى دەسەڵاتى یاسادانان ئاڵۆزیەکان زیاتر و قووڵتر دەکاتەوە.
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەرگیز نابێتە مەترسی بۆسەر ئاسایشی تورکیا
ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بە ئاشتیخوازانە بوونی پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کرد و وتی ئەم ئیدارەیە هەرگیز نابێتە مەترسی بۆسەر تورکیا.
-
کۆبوونەوە سەرەتاییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوون
بەرپرسانی حکوومی عێراق لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوتی هەرێم لە ئیماڕات کۆ بوونەتەوە و گفتوگۆیان لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم کردووە.
-
ژیانی لایەنگرانی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە هەرێمی کوردستان لە مەترسیدایە
ژیانی لایەنگران و ئەندامانی پارتی دیموکراتیکی گەلان لەلایەن دەزگای هەواڵگری میتی تورکیاوە لە هەرێمی کوردستان لەژێر مەترسیدایە.
-
کوردەکانی عێراق بێبەش لە نەوت، بەدوای وزەی خۆردا
هەواڵدەریی فەرەنسا ئاماژەی داوەی بەوەی کە کوردەکانی عێراق بێبەشن لە یەدەگی نەوتیی ناوچەکەیان بۆیە بۆ دابین کردنی کارەبا بەدوای کەڵک وەرگرتن لە وزەی خۆردان.
-
سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەر تا دەروازەی باشماخ درێژ بکرێتەوە
پارێزگاری سلێمانی رایگهیاند، سهرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ درێژبکرێتەوە و ئەم هێڵە بە هێڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئێرانەوە ببەسترێتەوە.
-
ئەمریکا بێهیوا بووە لە پڕۆسەی چاکسازیی لە هێزەکانی پێشمەرگە
عەقیدێکی خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکا دەڵێت هاوکارە پێشووەکانی بێهیوا بوونە لەپڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان چوونکە لەمپەڕی زۆر هەیە لەسەر ئەو ڕێگایە.
-
چوار ڕێکخراوی مافی مرۆڤ داوای ئازاد کردنی دوو سیاسەتوانی کورد لە تورکیا دەکەن
ڕوانگەی مافی مرۆڤ و سێ ڕێکخراوی دیکە داوایان لە تورکیا کردووە دوو سیاسەتوانی کورد بە ناوەکانی سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگن یوکسکداغ ئازاد بکات.
-
هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات لە عێراق و هەرێم نەمێننەوە
وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات عێراق جێبهێڵن و بۆ کاری پێویستیش نەبێت لە هەرێمی کوردستان نەمێننەوە.
-
فەرماندەیەکی باڵای هەسەدە لە هێرشێکی تورکیا گیانی لەدەست دا
ڕێکخەری پەیوەندییە سەربازییەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هێرشێکی فڕۆکەکانی تورکیادا کوژرا.
-
سەدر داوای داخستنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکات
ڕێبهری ڕهوتی سهدر داوای داخستنی باڵوێزخانهی ئهمریکای له عێراق کرد و هۆکارهکهی بۆ پشتیوانی بێسنوری ئهمریکا له ئیسرائیل دژی غهززه گهڕاندهوه.
-
ئەمریکا ڕێککەوتنی "ڕێگری لە ململانێ ئاسمانییەکان"ی لە سووریا پێشێل کردووە
جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پرۆتۆکۆلەکانی ڕێگریکردن لە ململانێی ئاسمانی له سووریا پێشێل کردووە.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر پێکدادانی پێشمەرگەی هەرێم و سوپای وڵاتەکەی هاتە دەنگ
فهرماندهی گشتیی هێزه چهکدارهکانی عێراق لهبارهی ڕووداوهکهی شاخی قهرهچوخ بڕیاریدا بهپێکهێنانی لیژنهیهکی باڵا بۆ دهرخستنی هۆکار و دهرئهنجامهکانی ڕووداوهکه.