لیوا یه‌حیا ڕه‌سووڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق به‌دواداچوونی بۆ ڕووداوه‌که‌ی ئێواره‌ی دوێنێی نزیک مه‌خموور کرد که پارێزگای هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا له‌یه‌کتر جیاده‌کاته‌وه، ئه‌و ڕووداوه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ۳ که‌س و برینداربوونی ۷ که‌سی دیکه له‌هێزه ئه‌منیه‌کانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، سوودانی بڕیاریداوه به پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی باڵا بۆ به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به بارودۆخی ڕووداوه‌که و دیاریکردنی هۆکاره‌کان که ئه‌و قوربانیدانانه‌ی لێکه‌وته‌وه، جه‌ختیشیکردۆته‌وه، هه‌موو سه‌رکرده و فه‌رمانده‌کان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان له یه‌که‌کانی حکوومه‌تی فیدڕاڵی و پێشمه‌رگه پێویسته دان به‌خۆیاندا بگرن.
لیوا یه‌حیا ڕه‌سووڵ باسی له‌وه‌ش کردووه، گرنگه به ژیرانە و ئاستی لێپرسراوێتیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌که بکرێت، به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکان و به‌هێزکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کان له‌به‌رچاو بگیرێن و دووربکه‌ونه‌وه له پێدانی ده‌رفه‌ت بۆ دوژمنانی عێراق که په‌یامێکیان به هه‌موو جیهاندا سه‌باره‌ت به یه‌کگرتوویی گه‌له سه‌ربه‌رزه‌که‌ی.
Your Comment