kurdpress

  • فارسی
  • English
  • کوردی
  • Türkçe
  • سەرەکی
  • ئێران
    • ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
    • ئیلام
    • کرماشان
    • کوردستان
  • جیهان
  • عێراق و هەرێمی کوردستان
  • تورکیا
  • سووریا
  • زانست و تەکنەلۆژیا
  • فەرهەنگ و هونەر
  • ڕێنووسی کوردی
  • کەیسی تایبەت
  • مولتی مدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
×
filterToday News
  • به‌ڵێن ده‌ده‌ین تۆڵه‌ی خوێنی پاکی هه‌موو شه‌هیدانی ئەو دوو شەڕە بکه‌ینه‌وه‌

    ڕێبەری باڵای ئێران:

    به‌ڵێن ده‌ده‌ین تۆڵه‌ی خوێنی پاکی هه‌موو شه‌هیدانی ئەو دوو شەڕە بکه‌ینه‌وه‌

    ئایەتۆڵڵا موجته‌با خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ په‌یامێکدا رایگه‌یاند، تۆڵه‌ی خوێنی ڕێبه‌ری باڵای نه‌مر و شه‌هیدانی دوو شه‌ڕی ڕابردوو ده‌که‌ینه‌وه.

    ٢٠٢٦-٠٧-١١ ١٤:٥٤
  • داوای گەڕاندنەوەی زەوییە داگیرکراوەکانی پێکهاتەی مەسیحی لە دهۆک دەکرێت

    داوای گەڕاندنەوەی زەوییە داگیرکراوەکانی پێکهاتەی مەسیحی لە دهۆک دەکرێت

    ئینیستیوتی مافە نێودەوڵەتییەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ، نیگەرانی قووڵی خۆی سەبارەت بە گەشەسەندنی ناڕەزایەتییەکانی هاووڵاتیانی مەسیحی لە پارێزگای دهۆک دەربڕی، کە بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانیان هاتووەتە ئاراوە.

    ٢٠٢٦-٠٧-١١ ١٤:١٥
  • پارێزگار بەدواداچوون بۆ گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێک دەکات

    تەقە لە هەورامان؛

    پارێزگار بەدواداچوون بۆ گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێک دەکات

    گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێکی ١٣ ساڵان لە ناوچەی سنووریی «تەتە»ی هەورامان بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک، کاردانەوەی بەربڵاوی لە پارێزگای کوردستان بەدوای خۆیدا هێنا و پارێزگاری کوردستان بە ئامادەبوونی لە شوێنی ڕووداوەکە و دیدار لەگەڵ خێزانە داغدارەکە، ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداچوونی تایبەت بۆ دۆسیەکە دەکات تا ڕوونکردنەوەی تەواوی ڕەهەندەکانی ڕووداوەکە و ڕاگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان.

    ٢٠٢٦-٠٧-١١ ١٣:٥٤
  • چیرۆکی گەڕانەوەی ژنێکی کورد بۆ زێدی خۆی لە پێگەی وەزیری بەرگریی وڵاتێکی ئەورووپاییدا

    چیرۆکی گەڕانەوەی ژنێکی کورد بۆ زێدی خۆی لە پێگەی وەزیری بەرگریی وڵاتێکی ئەورووپاییدا

    دیلان یەشیلگۆز کە لە منداڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی لە تورکیاوە وەک پەنابەر چوونە هۆڵەندا، وەک وەزیری بەرگریی یەکێک لە ئەندامانی ناتۆ گەڕایەوە بۆ ئەنقەرە و لەگەڵ باڵاترین بەرپرسی سەربازیی تورکیا کۆ بووەوە.

    ٢٠٢٦-٠٧-١١ ١٢:٤١
  • پەیامی تەقینەوەکانی دیمەشق هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی ماکرۆن

    ناوەندی توێژینەوەی کوردی لە ئەڵمانیا؛

    پەیامی تەقینەوەکانی دیمەشق هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی ماکرۆن

    ناوەندی توێژینەوەی کوردی لە ئەڵمانیا لە شیکارییەکدا سەبارەت بە تەقینەوە هاوکاتەکانی سەردانی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ دیمەشق، پێیوایە ئەم هێرشانە زیاتر لەوەی کارێکی خاوەن ئامانجی سەربازی بن، هەوڵێکن بۆ ناردنی پەیامێکی سیاسی و ئەمنی کە ئامانجەکەی خستنەژێر پرسیاری توانای حکوومەتی ڕاگوزەری ئەحمەد ئەلشەرعە لە دابینکردنی ئەمنییەتدا، هاوکات دروستکردنی گومانە لەسەر داهاتووی وەبەرهێنان و ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ ڕۆژاوادا.

    ٢٠٢٦-٠٧-١١ ١١:٤٣
  • ئەڵمانیا هێزە سەربازییەکانی لە هەرێمی کوردستان دەکشێنێتەوە

    ئەڵمانیا هێزە سەربازییەکانی لە هەرێمی کوردستان دەکشێنێتەوە

    بەپێی بڕیارێکی وەزارەتى بەرگری ئەڵمانیا بڕیارە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ هێزە سەربازییەکانی لە هەرێمی کوردستان بکشێنێتەوە.

    ٢٠٢٦-٠٧-١١ ١٠:٢٤
  • ڕۆیشتنی نەوتی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بەردەوام دەبێت

    وەزیری وزەی تورکیا:

    ڕۆیشتنی نەوتی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بەردەوام دەبێت

    وەزیری وزەی تورکیا، ئەلپ ئەرسەلان بەیرەقدار ڕایگەیاند کە تورکیا و عێراق لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتننامەیەک سەبارەت بە هێڵی بۆریی نەوتی خاوی نێوانیان واژۆ دەکەن کە قۆناغی ۱۲ مانگی داهاتوو دەگرێتەوە.

    ٢٠٢٦-٠٧-١١ ١٠:١٢
  • کورد و کریدۆری وزە؛ نەخشەی نوێی ئەمریکا بۆ هێڵە بازرگانیەکان لە ناوچەکەدا

    کورد و کریدۆری وزە؛ نەخشەی نوێی ئەمریکا بۆ هێڵە بازرگانیەکان لە ناوچەکەدا

    شیکارییەکان ئەوە نیشان دەدەن کە واشنتۆن خەریکی داڕشتنی نەزمێکی نوێیە لە ڕۆژاوای ئاسیا، کە لەسەر بنەمای ڕێڕەوەکانی وزە، بازرگانی و پەیوەندییە هەرێمییەکان دامەزراوە. لەم چوارچێوەیەدا، کورد نەک وەک ئەکتەرێکی یەکگرتوو، بەڵکوو وەک ئەڵقەکانی بەستنەوەی نێوان عێراق، سووریا و تورکیا ڕۆڵ دەگێڕێت.

    ٢٠٢٦-٠٧-١١ ٠٩:٥٧
Desktop version Mobile version

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است. تمام حقوق این وب سایت برای خبرگزاری کردپرس محفوظ است.

Nastooh Saba Newsroom