-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاتیی سووریا بڕوانامەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری بەفەرمی ناساند
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی کاتیی سووریا لە بڕیارێکی نوێدا، بڕوانامەی دەرچوو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای بە فەرمی ناساند و ڕێگەی بە خوێندکارانی ئەم ناوچانە دا کە لە ساڵانی خوێندنی دیاریکراودا بەشداری لە تاقیکردنەوە فەرمییەکانی وڵاتدا بکەن.
-
نەڕەزایەتیی دیمەشق بەرامبەر بە سەفەری مەزڵووم کۆبانێ بۆ ئەورووپا
بەرپرسێکی حکوومەتی سووریا ڕایگەیاندووە کە سەفەرە ئەورووپییەکانی مەزڵووم عەبدی بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی سووریادا ئەنجام دراون.
-
نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا:
زانیاریی نادروست سەبارەت بە ڕادەستی چەک بە کورد، پێشکەشی ترەمپ کراوە
نێردەی تایبەتی ترەمپ لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان جەختی کردووەتەوە کە هەڵسەنگاندنێکی نوێ و ورد سەبارەت بەو بانگەشانەی کە دەگوترێت چەک ڕادەستی کورد کراوە ئامادە دەکرێت و پێشکەشی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکرێت، و داوای لە بەرپرسانی هەرێم کردووە نیگەرانی ئەم بابەتە نەبن.
-
بە تۆمەتی ئەندامێتیی PKK؛
تورکیا سزای ۱۹ ساڵ و نیو زیندانی بهسهر وتەبێژی پێشووی "تهڤگهری ژنانی ئازاد"دا سهپاند
دادگایهكی توركیا سزای ۱۹ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر ئایشە گۆککان، وتەبێژی پێشووی "تهڤگهری ژنانی ئازاد"دا سهپاند.
-
دکتۆرینی نوێی واشنتۆن؛ عێراق و سووریا دەکرێنە ڕێڕەوی ئابووری
ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و سووریا، لە نۆژەنکردنەوەی هێڵی بۆریی کەرکووک–بانیاسەوە تا دەگاتە هاتنی کۆمپانیا گەورەکانی نەوت و تەکنەلۆژیای ئەمریکی، ئەوە نیشان دەدەن کە واشنتۆن خەریکی داڕشتنی نەزمێکی نوێی ناوچەیییە، کە تێیدا وزە، تەکنەلۆژیا و سەرمایە دەکاتە ئامرازی سەرەکیی نفووز و کاریگەریی خۆی.
-
ئەحمەد ئۆزەر:
هەموو ئەو ئازارانەی چەشتوومە فیدای ئاشتی بێت؛ ئاشتی لە ئێمە گەورەترە
ئەحمەد ئۆزەر، سەرۆک شارەوانیی دوورخرایەوەی ئەسەنیورت، بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی هاوێشتنی هەنگاوی کرداری لە پرۆسەی ئاشتیدا گوتی: «ئاشتی لە ئێمە گەورەترە؛ ئەو ئازار و سزایەی چەشتوومە فیدای ئاشتی بێت؛ دەبێت هەمووان لە پێناو گەیشتن بە ئاشتیدا فیداکاری بکەن.»
-
مافناسی کورد:
پێشمەرگە دەبێت ببێتە هێزێکی یەکگرتوو و ناحزبی لەژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگەدا
لەتیف شێخ مستەفا، مافناسی کوردی عێراقی، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هێشتا دەستووری عێراق پێشمەرگەی وەک هێزێکی بەرگری نەناسیوە و داوای یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەی دەکات لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا و هەروەها داوا دەکات پێکهاتە چەکدارەکانی سەر بە حزبەکان کۆتایی پێبهێندرێت.
-
ئایا شەڕە گەورەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کورد نزیک دەکاتەوە لە تورکیا؟
تاریق حەمۆ، شرۆڤەکاری سیاسی لەسەر پرسی کورد، پێی وایە پڕۆژە نوێیەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ناتوانرێت جیا لە شەڕەکانی دوای ٧ی ئۆکتۆبەر، ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزە ناوچەییەکان سەیر بکرێت؛ پرۆسەیەک کە ڕەنگە ئاشتی نێوان ئەنقەرە و کوردستانی کردبێتە پێویستییەکی ستراتیژی.
-
نوێنەری هەورامان لە پەرلەمانی ئێران تایبەت بۆ کوردپرێس:
بەگەڕخستنی توانای سنوورەکانی هەورامان، بازاڕی ڕۆژاوای ئێران دەبووژێنێتەوە
ڕەستگار یووسفی، نوێنەری ناوچەی هەورامان (پاوه، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و ڕوانسەر) و سەرۆکی کۆمەڵەی نوێنەرانی پارێزگای کرماشان، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی "کوردپرێس" جەختی لەسەر پێویستی بەکارهێنانی توانای سنوورەکانی هەورامان بۆ هاوردەکردنی کاڵا بنەڕەتییەکان لە هەلومەرجی گەمارۆدا کردەوە و ڕایگەیاند: "بەهۆی دەستڕاگەیشتنی گونجاوی سنوورەکانی 'شوشمێ' و 'شێخ سەڵە' بە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، و هەروەها بەهۆی هەماهەنگی و پەیوەندییە زۆر باشەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێراندا، سنوورەکانی هەورامان دەتوانن ڕۆڵێکی زۆر گرنگ و ستراتیژی لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان و جێگیرکردنی ئاسایشی خۆراک لە ڕۆژاوای ئێراندا بگێڕن و ببێتە هۆی گەشەپێدانی تەواوی ناوچەکە."
-
لە مووشەکەوە بۆ دیپلۆماسی؛ چۆن شەڕی ئەمریکا دژی ئێران هاوکێشە جیهانییەکانی گۆڕی؟*
شەڕی دوو قۆناغیی ئەمریکا دژی ئێران لە مانگەکانی مەی و فێبرواری ٢٠٢٥ لە ڕوواڵەتدا بەهۆی گرژییەکی ناوچەییەوە بوو کە بە ئامانجی ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بەسەر ئێراندا سەپێنرا؛ بەڵام لە ناخدا، شەڕێکی ناموسی بوو بۆ پاراستنی هەژموونی ئەمریکا و جێگیرکردنی پێگەی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا، کە لە کۆتاییدا شکستی هێنا. ئەم شەڕە دوای وێرانکاری و زیانێکی زۆری گیانی و دارایی، نەک هەر نەیتوانی سیستمی سیاسیی ئێران بگۆڕێت، بەڵکوو بووە هۆی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیستمی جیۆپۆلەتیکی جیهاندا.