-
فشار بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤ زیاد دەبێت؛
ئەنجوومەنی ئەورووپا دۆسیەی دەمیرتاش و کاڤاڵا تاوتوێ دەکات
کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەورووپا لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەیدا، دۆسیەی بڕیارە جێبەجێنەکراوەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا لە ۲۴ وڵات تاوتوێ دەکات؛ تورکیاش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ناوی هاتووە. لە نێو ئەو دۆسیانەدا، پرسی دەستبەجێ ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، بە تایبەتی جێگای سەرنجە.
-
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا:
بیر لە داخستنی ناوچەی ئازادی ماکۆ دەکەینەوە
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا ئاماژەی دا بەوەی کە ناوچەی ئازادی ماکۆ پێچەوانەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران کاری کردووە و ڕایگەیاند: "سەبارەت بە ناوچەی ئازادی ماکۆ گەیشتووینەتە قۆناغێک کە تەنانەت بیر لە داخستنی ئەم ڕێکخراوەش دەکەینەوە".
-
لێدانی کرێکارانی ئێرانی لە ڕیزە؛ ئەوان تەنیا حەقدەستی خۆیان دەویست
٣٨ کرێکاری ئێرانی کە لە کەرتی کشتوکاڵدا کاریان دەکرد و ژمارەیەکیشیان ژن بوون، بۆ کارکردن لە لێکردنەوەی چادا لە ئێرانەوە بۆ قەزای "چایلی" لە پارێزگای ڕیزەی تورکیا هێنرابوون، بەڵام کاتێک داوای مووچەکانیان کرد، هێرش کرایە سەریان.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
هێرشەکانی ئەمریکا پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و وەڵاممان دایەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا هێرشەکانی سوپای ئەمریکای بۆ سەر ناوچەکانی باشووری وڵاتەکەی شەرمەزار کرد و ئەو هەنگاوەی بە پێشێلکردنی ئاشکرای پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا بنەڕەتییەکانی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی هێز لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا ناوبرد.
-
ئۆیڵ پرایس هۆشداریدەدات؛ عێراق لە سەروبەندی کارەساتێکی ئابووریدایە
داخرانی گەرووی هورمز و ئەگەری ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی هێڵی بۆریی جیهانی تورکیاوە، بەغدای خستووەتە ناو خراپترین قەیرانی هەناردەکردنی وزە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا. ئەم قەیرانە دەتوانێت بە توندی هەڕەشە لە بودجەی حکوومەت و سەقامگیریی ئابووریی عێراق بکات.
-
بەرپرسێکی پێشووی پێنتاگۆن:
دوای ترامپ، سیاسەتی ئەمریکا بەرانبەر بە کورد دەگۆڕێت
لێکۆڵەرێکی ئەمریکیی پسپۆڕ لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرپرسی پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، پێشبینی دەکات کە لەگەڵ کۆتاییهاتنی خولی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترامپ، تێڕوانینی واشنتۆن بەرانبەر بە تورکیا و کوردان بە تەواوی بگۆڕێت، بەڵام ئاماژە بەوەش دەکات کە دووبارە بەدەستهێنانەوەی متمانەی لەدەستچووی کورد بە ئەمریکا، کارێکی زۆر قورس دەبێت.
-
ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی ٣٠٠ کۆچبەری کورد لە لیبیا
ڕاپۆرتێکی تۆڕی میدیایی (BBC)ی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات، کە سەدان کۆچبەری کوردی عێراق کە لە ڕێگەی گەیشتن بە ئەورووپادا بوون، لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە لە لیبیا ڕفێندراون و ڕووبەڕووی ئەشکەنجەیەکی توند بوونەتەوە، تەنانەت ئەگەری ئەوە هەیە بەشێک لە ئەندامانی جەستەیان لێکرابێتەوە.
-
قەرەسوو ڕەخنە لە دەسەڵاتی تورکیا و بێدەنگیی ئەورووپا دەگرێت
بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا، کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەورووپا کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەربارەی پرسی "مافی هیوا" بۆ ئەو بەندکراوانەی سزای زیندانی هەتاهەتایی قورسیان بەسەردا سەپێنراوە ئەنجام بدات. لەم چوارچێوەیەدا، چەندین ڕێکخراوی یاسایی، مەدەنی و هاوسەرۆکانی دەم پارتی نامە و ڕاپۆرتی فەرمییان ئاڕاستەی ئەنجوومەنەکە کردووە.