-
زمانی کوردی دەگەڕێتەوە بۆ تابلۆ فەرمییەکانی حەسەکە
دوای ئەو ئاڵۆزییانەی بەهۆی لابردنی زمانی کوردی لە تابلۆی "کۆشکی داد" دروست بوو، پارێزگاری حەسەکە گەڕانەوەی زمانەکە بۆ سەر تابلۆکان ڕادەگەیەنێت.
-
ڕۆژنامەی نەشناڵ؛
قۆناغێکی نوێ لە چالاکییەکانی پەکەکە دەستیپێکردووە
بە بڕوای هەندێک لە شارەزایان، چالاکییە سەربازییەکانی PKK بەو شێوازەی کە لە چوار دەیەی ڕابردوودا هەبوو، بە کردەیی کۆتایی پێ هاتووە؛ بەڵام ڕاگەیاندنی پرۆسەی داماڵینی چەک بە واتای لەناوچوونی ئەم گرووپە نییە، بەڵکوو دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە.
-
موسەننا ئەمین:
کارنامەی عەلی زەیدی تەمومژاوییە و باسی هەرێمی کوردستانیشی پەراوێز خستووە
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی نوێدا ڕەخنەی توند لە کارنامەی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو دەگرێت و وردەکاریی نوێ لەسەر ململانێی وەرگرتنی پۆستە وەزارییەکان و سەردانە هاوبەشەکەیان بۆ لای "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" ئاشکرا دەکات.
-
مەسروور بارزانی سەردانی تورکیا دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە تورکیا.
-
لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشقدا ٢٣٢ شەڕڤان ئازاد کران
میدیاکانی سووریا بڵاویانکردەوە، بەشێکی دیکەی زیندانیانی حکوومەتی کاتی دیمەشق و هەسەدە ئاڵوگۆڕیان پێکرا.