-
سەرۆک کۆماری ئێران:
جەلال تاڵەبانی باوه‌ڕی بە هاوکاری لەگەڵ ئێرانی ئەزیز هەبوو
مه‌سعوود پزیشكیان، سه‌رۆک كۆماری ئێران دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی سلێمانی كرد له ده‌فته‌ری یاده‌وه‌ری له مه‌زاری مام جەلال یادداشتێکی نووسی.
-
بافڵ تاڵه‌بانی:
ڕێگه ناده‌ین هه‌رێم ببێته جێگه‌یه‌ک بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆک كۆماری ئێران له سلێمانی رایگه‌یاند، ڕێگه‌ناده‌ین و نامانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان ببێته جێگه‌یه‌ک بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر سه‌روه‌رییه‌كانی وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت كۆماری ئیسلامیی ئێران.
-
بافڵ تاڵەبانی پێشوازیی لە سه‌رۆک كۆماری ئێران کرد
مه‌سعوود پزیشكیان، سه‌رۆک كۆماری ئێران له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌كه‌وه گه‌یشته سلێمانی و له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و شاندێكی باڵای یه‌كێتییه‌وه پێشوازیی لێكرا.
-
نێچیرڤان بارزانی:
بەهیچ شێوەیەک خاکی هەرێم لە دژی ئێران بەکار ناهێندرێت+ فیلم
مه‌سعوود پزیشکیان، سه‌رۆک کۆماری ئێران له هه‌ولێره‌وه رایگه‌یاند، ده‌بێت که‌ڵک له په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان وه‌ربگرن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رن، نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانه‌که‌ی پزیشکیانی بۆ هه‌ولێر به مێژویی ناوبرد و وتی، ئێران هه‌میشه له پشتمان بووه، خاکی هەرێم نابێتە هەڕەشە بۆ سەر ئێران.
-
مه‌سروور بارزانی:
له‌گه‌ڵ سه‌رۆک كۆماری ئێران گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کرد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٢ی ٩ی ٢٠٢٤، سەرۆک کۆماری ئێران گه‌یشته هه‌ولێر و لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ‌کرا.
-
گفتوگۆی نێوان سەرۆک کۆماری عێراق و ئێران بە زمانی كوردی بوو
لە سەردانەكەیدا بۆ بەغداد، مەسعوود پزیشكیان سەرۆک كۆماری ئێران لەگەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆككۆمار كۆ بوەوە و گفتوگۆكانیشیان بەزمانی كوردی بوو.
-
سەرۆک کۆماری ئێران بانگهێشتی مەسعوود بارزانی بۆ تاران کرد+ فیلم
مەسعود بارزانی پێشوازیی لە مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.
-
سه‌رۆک کۆماری ئێران گه‌یشته هه‌ولێر و سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرد+ فیلم
سەرۆک کۆماری ئێران، بە سەردانێکی فەرمی گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان.
-
کونسوڵی ئێران لە سلێمانی:
پزیشکیان لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر و سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی و حکوومی کۆ دەبێتەوە
کونسوڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکوومی و حزبیدا کۆ دەبێتەوە.
-
کونسوڵی ئێران لە هەولێر:
سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
کونسوڵی ئێران لە هەولێر رایگەیاند، مەسعوود پزیشکیان لەسەر بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە سەردانەکەیدا چاوی بەرپرسانی حکوومی و حیزبی و کەسایەتی و پێکهاتە ئایینییەکان دەکەوێت.
-
ئەدهەم بارزانی:
ئومێدەوارین دوای هەڵبژاردن دەسەڵات بە ئاشتیانە دەستا و دەست بکرێت
ئەدهەم بارزانی سیاسەتمەداری کورد لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردپرێس ڕایگەیاند، هیوادارین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت و زیاتر دوانەخرێت، ئەگەریش لەو وادەی دیاریکراوە ئەنجامدرا ئومێدەوارین هەموو لایەنەکان ئەنجامەکەی قبوڵ بکەن و دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەستاو دەست پێبکەن.