-
کورتەی هەواڵەکانی ۲۰ی خه‌رمانان ۱۴۰۳ی هەتاوی
کورتەی گرینگ‌ترین هەواڵەکانی ۲۰ی خه‌رمانان ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
-
کەنعانی:
بەشێکی بەرچاو لە ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران جێبەجێ کراوە
ناسر که‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران لەبارەی وردەکاریی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق وتی: من وردەکاریی زیاتر لەلام نییە بەڵام پێشتریش ڕامانگەیاندووە کە بەشێکی بەرچاو لە ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران جێبەجێ کراوە.
-
بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆک، جێگر و سکرتێری جڤاتی گشتیی هەڵبژارد+وێنە
بزووتنەوەی گۆڕانی هەنگاوی یەکەمی هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی دەستپێکرد و سەرۆک و جێگر و سکرتێری جڤاتی گشتی هەڵبژێردران.
-
بافڵ تاڵەبانی:
ژمارەی کورسییەکانی یەکێتی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا ۲۷ کورسیە
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارەی ئەو کورسییانە ئاشکرا دەکات، کە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بەدەستی دەهێنێت.
-
کێشەکەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مەلا بەختیار چۆن ڕوویدا و ڕۆڵی قەیس خەزعەلی چییە؟
کێشەکانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەلا بەختیار، سەرکردەی ئەو حزبە نوێ نییە، بەڵام هەفتەی ڕابردوو کێشەکان تەقینەوە و بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، هێزی کۆماندۆ لە میوانخانەکەی مەلا بەختیار و ناوەندی چاو‌دێر جێگیرکرا.
-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان:
مەسروور بارزانی دوو پرۆژه به ۷۰۰ ملیۆن دۆلار به‌بێ کێبرکێ داوەتە کۆمپانیایه‌ک
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم دوو پرۆژه به ۷۰۰ ملیۆن دۆلار به‌بێ کێبرکێ داوەتە کۆمپانیایه‌ک و کاتی ته‌واوکردنی پرۆژه‌که‌ش نادیاره.
-
یەکێتی نیشتمانی ئۆتۆمبێلەکانی لە ئەندامانی پێشووی مەکتەبی سیاسی وەرگرتەوە
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ۸ی ۹‌ی ۲۰۲۴، بەهۆی پشتیوانیکردنی هەریەکە لە (فەرەیدوون عەبدولقادر و سالار عەزیز) لە مەلا بەختیار، بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، یەکێتی، ئۆتۆمبێلەکانی لەو دوو سەرکردە دێرینە وەرگرتەوە.