عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بڵاویکردۆته‌وه، "سه‌رۆکی حکوومه‌ت به‌بێ هیچ کێبرکێیه‌ک و به‌قۆرخکاری پرۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێری داوه‌ته کۆمپانیایه‌ک به ۴۸۰ ملیۆن دۆلار، چه‌ندین کۆمپانیا ئاماده‌ن به که‌متر له‌و نرخه بیکه‌ن".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌پرسێت، پرۆژه‌که که‌ی ته‌واو ده‌بێت و هه‌ر خۆشی وه‌ڵامده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، "کاتی ته‌واوبونه‌که‌ی نادیاره".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم، شه‌قامی ئه‌شکه‌وت سه‌قای به ۲۰۰ ملیۆن دۆلار داوه به‌هه‌مان کۆمپانیا، "ئه‌مه چی پێ ده‌گوترێت؟ له کوێ بووه، دوو پرۆژه به ۷۰۰ ملیۆن دۆلار به‌بێ کێبرکێ بدرێته کۆمپانیایه‌ک".
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر که ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی دانرا بە بڕی ۴۷۹ ملیۆن دۆلار لەسەر بوودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و به‌وته‌ی به‌رپرسانی هه‌ولێر، "کێشەی کەمئاوی لە سنووری پارێزگاکه چاره‌سه‌رده‌کات، لەلایەن کۆمپانیای هێمن گروپەوە جێبەجێدەکرێت.
له‌وباره‌یه‌وه، مەسروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم باسی له‌وه‌کرد، لە نزیکەوە بەدواداچونی بۆ کێشەی کەمئاوی لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر کردوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردوە کێشەکە چارە بکەن، "بەڵام بەداخەوە هەندێک لایەن هەوڵیاندا کێشەی دەیان ساڵە و نەهامەتییەکانی خەڵک، بکەن بە کەرستەی بانگەشە و ململانێی سیاسی، کێشەی کەمئاوی بە چەند تانکەرێکی ئاو چارەسەر ناکرێت، بەڵکو پێویستە پڕۆژەیەکی وەکو ئەمە بخرێتە گەڕ کە ئاوی زێی گەورە بگەیەنێتە شاری هەولێر".
Your Comment