به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش ڕۆژی سێشه‌ممه له ئاپۆڕه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیداندا دووپاتیان کرده‌وه: شکۆ و ئاسایش و پێشکه‌وتنی گه‌لی ئێران قه‌رزداری لێبورده‌یی و گیانفیداییی شه‌هیدانه.
ئه‌وان ئاماژه‌شیان به ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه و داکۆکیی دوژمنانی ئیسلام بۆ زه‌بردان له کۆماری ئیسلامی کرد و وتیان: ئه‌وه‌ی ده‌بێته له‌مپه‌ر بۆ دوژمنانی ئیسلام وره‌ی به‌رز و لێبورده‌یی و ئیمانی پته‌وی گه‌لی ئێرانه.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی جه‌ختیان کرده‌وه: دوژمن به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تێکه بۆ ئه‌وه‌ی دزه بکاته گه‌لی ئێران و زه‌بری لێ بدات هه‌ر بۆیه‌ش له ڕووداوه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا هه‌موو دوژمنان یه‌کیان گرت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌له‌لێک بۆ نیزامی ئیسلامی دروست بکه‌ن. من له‌و باره‌یه‌وه هه‌ندێک قسه و تێبینیم هه‌یه و له کاتی خۆیدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی ئێران ئه‌و قسانه ده‌که‌م.
به‌ڕێزیان دۆخی ئه‌سه‌فباری وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئه‌فریقاشیان وه‌بیر هێنایه‌وه و گوتیان: ئه‌گه‌ر دوژمن له کاتی شه‌ڕدا پێی به‌م وڵاته بکرایه‌ته‌وه ئه‌وا وه‌زعی ئێمه‌ش ئێستا باشتر له وه‌زعی خه‌ڵکی لیبی و سووریا نه‌ده‌بوو هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێت قه‌دری شه‌هیده‌کانمان و دایک و باوکی شه‌هیدانیش بزانین که حه‌قی زۆریان به سه‌ر گه‌لی ئێرانه‌وه هه‌یه.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment